مسته‌فا كازمى پێش سه‌ردانه‌كانى بۆ ریاز و واشنتۆن سه‌ردانى تاران ده‌كات

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
مسته‌فا كازمى پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى واشنتۆن و ریاز بكات، هه‌فته‌ى داهاتوو به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته تارانى پایته‌ختى ئێران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێران بڵاویكرده‌وه، “مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌فته‌ى داهاتوو به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته تارانى پایته‌ختى ئێران، دواتر سه‌ردانه‌كانى بۆ ریاز و واشنتۆن ده‌ستپێده‌كات”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه پاش ئه‌وه هات كه به‌یانى ئه‌مڕۆ قههتان جه‌نابى، باڵیۆزى عێراق له سعودییه رایگه‌یاند: “له داهاتوویه‌كى نزیكدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ریازى پایته‌ختى سعودیه ده‌كات، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته و جه‌ختكردنه‌وه له درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا”.
پێشتر میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه كه بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى به‌غدا بكات.
مسته‌فا كازمى، دواى ئه‌وه‌ى بووه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هیچ وڵاتێكى نه‌كردووه، ئه‌و گه‌شتانه‌ى كه بڕیاره له هه‌فته‌كانى داهاتوودا ئه‌نجامیان بدات یه‌كه‌مین زنجیره گه‌شتى ئه‌و سهرۆكوهزیرانهیه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات پاش ده‌ستبه‌كاربوونى.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









