فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکانی بەسرە دەکات

SNN-
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەڵێت: “پلانێکی تۆکمەیان داناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی دەروازە سنورییەکان بەئاوییەکانیشەوە، ئەویش دوای ئەوەی هەمان هەنگاویان لە مەندەلی و مونزرییە نا”.
فەرماندەییەکە دەڵێت: “لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران کۆنترۆڵی دەروازەکانی شەلامچە لەگەڵ ئێران و سەفوان لەگەڵ دەوڵەتی کوێت و مینا و بەندەرە ئاوییەکانیش بەهێزێکی یەدەگی سەرۆکوەزیران کۆنترۆڵدەکرێت”.
لەبەیاننامەکەدا فەرماندەییەکە دەشڵێت: “بەردەوامدەبن لەوەی هەر دەروازەیەک لەهەر شوێنێکی وڵات بێت و سنووریی بێت، کۆنترۆڵی دەکەن و یاسای تێدا جێبەجێدەکرێت”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









