فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌باره‌ى دهستهلهكاركێشانهوهى سۆران عومه‌ر چه‌ند راستییه‌كى ئاشكرا كرد

لۆگۆى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكردووه: لە سەرەتاوە ئەم کەیسەی کاک سۆران بۆ مەرامی حزبیی و شەخسیی هەم بەلاڕێدا برا و هەم زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەکرا، ئاشكراشیانكردووه: ئەمە سەرەتایەکی ترسناک و خراپە لەکاری پەرلەمانیی و پرۆسەی سیاسیی و دەرەنجامی خراپی دەبێت”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، ئەمڕۆ چوار شەممە 15ی تەمموز، پەرلەمانتاری فراکسیۆنمان بەڕێز (سۆران عومەر) نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد.
بەم بۆنەیەوە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ دەمانەوێت چەند راستییەک بۆ رای گشتیی خەڵکی کوردستان و دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم بخەینەڕوو :
1. دەستلەکارکێشانەوەی هەر پەرلەمانتارێک مافێکی سەرەتایی و ئاسایی خۆیەتی و بڕیارەکەی کاک سۆران عومەریش (یٔەگەرچی دڵخوازی یٔێمە نەبوو) رێزلێگیراوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین بەڕێزیان دوای راوێژ لەگەڵ ئهنجوومەنی سیاسیی بەو بڕیارە گەیشتووە.
2. کاک سۆران پەرلەمانتارێکی چالاک بووەو لە رابردووش‌دا و لە پێناو دڵسۆزی بۆ کارەکەی و خەمخۆری بۆ خەڵک، کاری زۆری کرد‌و ئێمە سوپاسی دەکەین و پێزانینی تەواومان بۆ کار‌و ماندوبوونی بەڕێزیان هەیەو بۆ داهاتووش سەرکەوتنی بۆ دەخوازین .
3. بەداخەوە لەسەرەتاوە یٔەم کەیسەی کاک سۆران بۆ مەرامی حزبیی و شەخسیی هەم بەلاڕێدا برا هەم زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەکرا، کە ئەمە سەرەتایەکی ترسناک و خراپە لەکاری پەرلەمانیی و پرۆسەی سیاسیی و دەرەنجامی خراپی دەبێت .
4. ئێمەو خەڵکی کوردستان تەمەننامان دەکرد لەبری سەرکوتکاری و بێدەنگکردنی خەڵک و نوێنەرەکانیان، لێپرسینەوە لەو لەشکرو تۆڕە ڕێکخراوانەی گەندەڵیی بکرایە کە 29 ساڵە سامانی گشتیی هەرێم و ماڵی خەڵک تاڵان دەکەن و لە پاڵ دەسەڵاتدا هەریەک لەوانە بوونه‌ته کارەسات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک .
5. تەئکید دەکەینەوە کە پەرلەمان پێویستە شوێنی داکۆکیکردن بێت لە مافی خەڵک و چاو‌دێر بەسەر حکوومەتەوە، لێناگەڕێین ئەم دەزگا نیشتمانییە وەک بارەگای حزب مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و دڵنیاشبن به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگری كردن له‌مافی خه‌ڵك و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و گه‌نده‌ڵیی تا یٔه‌م سه‌رده‌مه تاریكه كۆتایی پێدێت !
لە کۆتاییدا ئەو ڕاستییه دووپاتدەکەینەوە، نابێ به‌گرێی دەروونیی و رقی شەخسیی و حزبیی مامه‌ڵه و حوکمڕانیی بکرێ، ئه‌گه‌رنا دەرەنجام زیانی گەورەی بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا و حوكمڕانان لێده‌كه‌وێته‌وه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









