مردنی ژنێک لە ڕانیە بە کۆرۆنا لە کاتێکدا ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتڤ بووە مشتومڕ دروستدهكات

تاقیگهیهكى پشكنینى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN – محەمەد مستەفا
لەچەند رۆژی رابردوودا مردنی ژنێک لە قەزای ڕانیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پرسیاری زۆری لای هاووڵاتییان دروستکرد، چونکە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسەکە کە چەند رۆژێک پێش مردنی بۆ ئەو ژنە ئەنجامدرا بوو نێگەتڤ بوو، پزیشکێکی پسپۆڕیش هۆکاری ئەو بابەتە بۆ SNN رووندەکاتەوە.
رەوەند عەبدولڕەحمان، خاوەنى بڕوانامەی دکتۆرا لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا دوو رێگای باو هەیە بۆ پشکنینی ئەو کەسانەی کە گومان دەکرێت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، ئەوانیش وەرگرتنی سواپێک لە گومانلێکراوان لە رێگەی لووت کە پێی دەوترێت پشکنینی (PCR) و پشکنیی تیشکی (CT SCAN) کە بۆ سییەکانی گومان لێکراو دەکرێت، ئەو پشکنینەی کە زیاتر پشتی پێ دەبەسترێت و زانستییانەیە و ئەگەری کەمترین هەڵەی هەیە بریتیە لە پشکنینی تیشکی ( CT SCAN) بۆ سییەکانی تووشبوو یاخود گومان لێکراوانی ڤایرۆسەکە”.
وتیشی: “ئەو حاڵەتەی کە لە ڕانیە روویداوە بە جۆرێک بووە کە ئەو ژنە تەمەن 66 ساڵە، رێژەی ئۆکسجین لە خوێنیدا رێژەی 88 بووە کە هەر کەسێک رێژەی ئۆکسجینی لە 93 کەمتر بێت گومانی تووشبوو لێ دەکرێت، بۆیە ئەو ژنه گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە لێکراوە پشکنینی ڤایرۆسەکەی بە رێگەی (PCR) بۆ کراوە و ئەنجامەکەی نێگەتڤ بووە واتا هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە، بەڵام ئەو پشکنینانەی بە (PCR) بەڕێژەی لە 78% ئەنجامەکەی راستە و بەڕێژەی لە 22% ئەنجامەکەی هەڵە دەخوێنێتەوە، بۆیە دەکرێت ئەنجامی پشکنینی ئەو ژنە بە ئامێری (PCR) هەڵە بووبێت”.
ئهو پزیشكه باسی لەوەشکرد: “بەهۆی ئەوەی قوربانییهكه تەنگەنەفەس بووە و رێژەی ئۆکسجینی دابەزیووە، بۆ زیاتر دڵنیابوون لە تووشبوون یاخود تووش نەبوون بڕیار دراوە پشکنینی تیشکی (CT SCAN)ی بۆ ئەنجام بدرێت و دوای ئەو پشکنینە دەرکەوت کە ئەو ژنە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و کاریگەری خراپی لەسەر سییەکانی دروستکردووە، کە دواتر ئەم ژنە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا”.
دکتۆر رەوەند ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “لە ئێستادا پشکنینی ڤایرۆسەکە بە رێگەی خوێنیش ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەو پشکنینەش زۆر جێگەی پشت پێ بەستن نییە و ئەگەری هەڵە کردنی زۆرە، بۆیە بەراورد بە ئامێری (PCR) و پشکنینی خوێن، ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسەکە بە (CT SCAN) بەڕێژەی 98% ئەنجامی پشکنینەکانی راستە”.
ئەو پزیشکە ئهوهشدهخاتهڕوو: “بەهۆی زۆری کاریگەری لاوەکی و هۆکاری تەکنینی ناتوانرێت پشکنینی (CT SAN) بۆ هەموو گومانلێکراوێک یا توشبوویەک ئەنجام بدرێت تەنیا بۆ ئەو نەخۆشانەی کە تەنگەنەفەسن و تەمەنییان زۆرە و نەخۆشی تریان لەگەڵدایە ئەنجام دەدرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









