له‌باره‌ى ئه‌و دەرزییەی نرخه‌كه‌ى بۆ سه‌روو سێ هه‌زاردۆلار بەرزبووەوە روونكردنه‌وه ده‌درێت

دەرزی tocilizumab
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى لەنهخۆشخانهى قه‌ڵا له‌كه‌لار ده‌رزییه‌ك بۆ نه‌خۆش ده‌نوسرێت نرخه‌كه‌ى سێ بۆ چوار هه‌زار دۆلاره، پزیشكێك ده‌ڵێت ئه‌و ده‌رزییه له هیچ وڵاتێكى دنیا وه‌كو چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ناونه‌براوه یان بهكارنەهاتووە، ئیداره‌ى گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه نوسراومان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان كردووه.
له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نێو هاووڵاتییانیشدا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بێت له‌نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌كه‌لار ده‌رزییه‌كى بۆ ده‌نووسرێت كه‌ئه‌و ده‌رزییه نرخه‌كه‌ى به‌جۆرێك به‌رزبووه‌ته‌وه گه‌یشتووەتە سێ بۆ چوار هه‌زار دۆلار.
له به‌دواداچوونێكى SNN ئه‌و ده‌رزییه كه بۆ تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌نوسرێت ناوى “tocilizumab”ه و 200 و 400 میلیگرامی هه‌یه. پێشتر له بازار نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بووه، به‌ڵام ئێستا له نێوان سێ بۆ چوار هه‌زار دۆلاره و ئه‌مه‌ش بووه‌ته نیگه‌رانى زۆرێک لە هاووڵاتییان. له‌ئێستاشدا به‌پێى زانیارییه‌كان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ده‌ست SNN كه‌وتووه بۆ نه‌خۆشى و تووشووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى كه‌لار وه‌كو چاره‌سه‌ر ده‌نووسرێت.
بەپێی زانیارییەکانی SNN: ئه‌و ده‌رزییه له هیچ وڵاتێكى جیهاندا وه‌كو چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ناونه‌براوه و لێره‌ش هه‌ندێك له پزیشكه‌كان به‌بێ پشت به‌ستن به‌هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى و توێژینەوە، وه‌ك چاره‌سه‌ر نوسیویانه.
ئه‌و پزیشكه وتیشى، “ئه‌و ده‌رزییه به‌رگرى مرۆڤ زیاد ده‌كات، به‌ڵام له كاتێكدا نه‌خۆشه‌كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بێت، ره‌نگه به‌پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌رى هه‌بێت و ببێته هۆى كوشتنى نه‌خۆشه‌كه”.
“به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئه‌و ده‌رزییه به‌شێوه‌یه‌كه له ئێستادا له بازاڕى كه‌لار ده‌ست ناكه‌وێت و تووشبووانى ناوچەکە بۆ ده‌ستخستنى ناچار رووده‌كه‌نه شاری سلێمانى”.
له‌باره‌ى ئه‌و دهرزیهشهوه ئیداره‌ى گه‌رمیان له راگهیاندراوێكیدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تێك بڵاوبۆته‌وه كه‌گوایه پزیشكێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا لهڕهچهتهی پزیشكیدا ده‌رزییه‌ك وه‌كو چاره‌سه‌ر ده‌نوسێت بۆ نه‌خۆشانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌و نرخی ده‌رزییه‌كه‌ش له‌بازاڕدا سێ بۆ چوار هه‌زار دۆلاره.
ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئێمه له‌ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه روونكردنهوهیهكمان بۆ ڕایگشتی بڵاوكرده‌وه، كه لهبهیانهكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له رۆژی (23/6/2020) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا به ژماره (1418) نوسراومان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان كردووه و داوامان كردووه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بدرێته دادگای تایبه‌تمه‌ند.
جهختیشدهكهنهوه، “ئه‌م پرسه بابه‌تێكی ته‌واو زانستی پزیشكییە، پێویسته دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی گه‌رمیان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ڵامیان هه‌بێت، نه‌ك هه‌مووجارێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه بكرێت”.
لەڕوونکردنەوەیەکیشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی گەرمیان ئاماژەی بەوەداوە، بەدواداچونیان کردوو لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار/قەڵا تایبەت بە کۆرۆنا و ژمارەیەک پسپۆڕ، ھەروەھا پەیوەندیشیان بە وەزارەتی تەندروستییەوە کرد، پێیان راگەیاندین کە ئەو دەرزییە لەلایەن وەزارەتەوە بەکارھێنانی قبوڵکراوە و توێژینەوەکان دەریخستووە کە بۆ ھەندێک لەو تووشبووانەی کە لە قۆناغێکی سەختی نەخۆشییەکەدان بەکارھێنراوە و سودی ھەبوە و بۆ ھەندێکی تریش نەیبوە، بەڵام وەک ھیوایەک وایە بۆ ئەوانەی دۆخیان خراپە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، نەخۆشەکە ناچار نەکراوە بە کڕینی، بەڵکو وەکو چارەسەر پێشنیازی بۆ کراوە، ھەربۆیە ھەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە کە تیایدا پەنجەی تۆمەت بۆ پزیشکی ناوبراو رادەکێشرێت، چونکە ئەو دەرزییە لە دەرمانخانەکانی گەرمیاندا نییە ھەتا باسی شەریکایەتی و بابەتی تری تێدا بکرێت.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









