لەسەیدسادق بەنمایشكردنی وێنەی قوربانیانی كۆرۆنا پەیامێك ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا

قوربانیانی کۆرۆنا لە سەیدسادق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ چوارشەممە بەدروشمی (تاكۆرۆنا هەناسەی لێنەبڕیون، باخەمێكی شارمان بێت) لە باخچەی چنار و هێمن لە قەزای سەیدسادق لە مەراسیمێكی تایبەتداو بە نمایشكردنی وێنەی قوربانیانی كۆرۆنا و بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری، پەیامێك ئاراستەی هاووڵاتییان و بەرپرسان كرا.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: بە مەبەستی پێدانی هۆشیاری زیاتر بە هاووڵاتییان و گەیاندنی پەیامی ئیدارەی قەزاكەمان بە بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی، قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بەهاوكاری لەگەڵ ژمارەیەك لەگەنجانی خۆبەخش بە پێویستمانزانی كە مەراسیمێكی لەم شێوەیە رێكبخەین و وێنەی قوربانیانی كۆرۆنا نمایش بكەین، كە تا ئێستا 15 كەس بە هۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی داوامان لە بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كرد كە بەزووترین كات بێن بەدەم خەمی قەزاكەمانەوە و لیكۆڵینەوە لە زۆربوونی گیانلەدەستدان دەستپێبكەن، لەهەمان كاتیشدا داوامان لە هاووڵاتییانكردووە كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن، چونكە ئەگەر بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكرێت قوربانی زیاترمان دەبێت.
لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو: جێگەی نیگەرانییە كە تائێستاش وەك پێویست هاووڵاتییان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی نابن، هەر ئەمەشە وایكردووە كە ئەو رێژە زۆرەی قوربانیانی كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا تۆماربكرێن.


شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









