
SNN- مەودا مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات و چاوی بە بەرپرسانی هەرێم دەكەوێت.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەمە ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی بەغدا و دواتریش هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان کۆببێتەوە.
پەیامنێری SNN لە هەولێر رایگەیاند: بڕیارە ژان ئیف لۆدریان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
سەبارەت بە سەردانەکەی بەغداشی، بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەلایەن هاوتا عێراقیەکەیەوە پێشوازی لێدەکرێت و دواتریش بە بەشداری جێنین پلاسخارت نوێنەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا تاوتوێی چەند بابەتێک بکات و باسی ئەو پڕۆژانەیش دەکات کە فەڕەنسا بە نیازە وەک هاوکارییەک لە عێراق ئەنجامی بدات.
شایانی باسە لە ساڵی 2019 وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوو جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە شەڕی داعشیشدا فەرەنسا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی هاوكاری سەربازی پێشكەشی پێشمەرگە كرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









