گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان: 16/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- یانەی ریاڵ مەدرید بە شوێن لێدانێکی کوشندە دەگەڕێت.
- تیپەکەی زیدان دەیانەوێت نازناوی لالیگای 34مین ئەمشەو دژی یانەی ڤیاریاڵ مسۆگەر بکەن، کە ئەم یانەیە لە دوایین 4 یاریدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوە بووە.

مارکا:
- ئێمە دەچین تا مردن.
- یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ نازناوی لالیگا دەباتەوە.
- ئەگەر لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوە نازناوی خولەکە دەباتەوە.
- یاریگای دی ستیفانۆ لالیگای 34مینی تێدا بەرزدەکرێتەوە ئەگەر ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوان.
- زیدان بە هەمووانی راگەیاندووە لە پێشینەی کارەکان بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیایە.
- کیکی سیتینی راهێنەری بەرشەلۆنە:” خۆم وەکو راهێنەری یانەکە لە وەرزی داهاتوو دەبینمەوە”.

سپۆرت:
- تۆپی پێ… دەبێت یانەی بەرشەلۆنە لە ئۆساسۆنا بباتەوەو چاوەڕوانی شکستی یانەی ریاڵ مەدرید بکات بۆ ئەوەی هیوای بۆ بگەڕێتەوە، ئەگەر ریاڵ مەدرید براوە بوو، ئەوا دەبێتە پاڵەوان ئەمشەو.
- یارییەکانی تری خولی ئیسپانیا رووبەڕووبوونەوەی گرنگی تێدایە بۆ گەیشتن بە خولەکانی ئەوروپا، چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپالیگ.
- ئانسۆ فاتی، ئارسر و دی یۆنگ دەگەڕێنەوە بۆ پێکهاتەی بەرشەلۆنە دژی ئۆساسۆنا.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یاری تۆپی پێ… بۆ بەردەوامی کێبڕکێی لالیگا دەبێت بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی لە ئۆساسۆنا بباتەوەو ریاڵ مەدرید بە ڤیاریاڵ بدۆڕێت.
- میسی 22 گۆڵی کردووەو بنزیمە 19 گۆڵ، هەردوو یاریزان کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی پیچیچی بۆ گۆڵکاری لالیگا دەکەن.
- کیکی سیتین دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.
- فیفا یاسای 5 گۆڕانکاری لە تۆپی پێ درێژە پێدەدات.
- جۆنیۆر فیربۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە دەکات.
- سیمیدۆ هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









