سلێمانى، 66 رێكخراوى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى داوای كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى نۆرینگه تایبه‌ته‌كان ده‌کەن

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی فۆتۆ هەرواز ئەحمەد
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى تهمموز، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومەنی پارێزگاى سلێمانى كۆبونه‌وه و یاداشتێكیان ئاراستەی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و په‌رله‌مانى كوردستان کرد سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى نۆرینگه تایبه‌ته‌كان.
هیوا عه‌بدوڵا، چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :”له ئێستادا ڤایرۆسى كۆرۆنا ته‌نگى به‌هاووڵاتییان هه‌ڵچینه‌وه و بارودۆخى ئابوورى خه‌ڵكیش له‌و په‌ڕى خراپیدایه، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى دكتۆر و خاوه‌ن نۆرینگه و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان نرخه‌كانیان دابه‌زێنن تاوه‌كو كه‌مێك له بارگرانى سه‌ر شانى هاووڵاتییان كه‌م بكه‌نه‌وه”.
وتیشى “یاداشتێكمان به نوێنه‌رایه‌تى 66 رێكخراوى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ئاراسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه و له‌چه‌ند رۆژى داهاتووشدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌یه‌كى كورتدا ئه‌م یاداشته بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و كارى پێبكرێت”.
هاوكات ڕێبوار ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند :”بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سه‌ندیكاى پزیشكانمان وتوه ده‌بێت كه‌رتى گشتى ته‌ندروستى و تایبه‌ت لێك جیابكرێـتهوه زیاتر گرنگى به نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان بدرێت باشترین خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌شى هاووڵاتییان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆش كه‌متر ڕوو له نه‌خۆشخانه تایبه‌ت و نۆرینگه‌كان بكه‌ن “.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









