
محەمەد و هاوسەرە کۆچکردووەکەی
SNN-عیماد جەباری
ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکران بەهۆی قۆڵبەستکردنی پیاوێک لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک، لەکاتێکدا هاوسەرەکەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانیکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت پیاوێک بە قەرەوێڵەی هاوسەرەکەیەوە قۆڵبەستکراوە، ئەمڕۆ ئەفسەرێک و سێ کارمەندی بنکەی پۆلیسی قۆریە لە کەرکوک دەستگیرکران.
رووداوەکە رۆژی 13ی مانگ روویداوە کاتێک محەمەد کەریم بەهۆی شکاندنی ئامێرێکەوە قۆڵی بە قەرەوێڵەی هاوسەرەکەیەوە دەبەسترێتەوە، وەکو خۆشی بە SNNی وتبوو: “بەبەرچاومەوە مونای هاوسەرم گیانیلەدەستدا بەبێ ئەوەی بتوانم هیچ کارێک بکەم”.
بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە میدیاکانەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









