بۆمبێکی نەتەقیوی جەنگی دووەمی جیهانیی لە وێستگەیەکی شەمەندۆفێر لەهۆنگ کۆنگ دۆزرایەوە

فۆتۆ:GOOGLE
SNN-
دۆزینەوەی بۆمبێکی نەتەقیوی رۆژانی جەنگی دووەمی جیهانیی بووەهۆی گواستنەوەی 2000 هاووڵاتی لەهۆنگ کۆنگ لەنزیک وێستگەیەکی شەمەندۆفێر.
رۆژنامەی ساوز چاینا مۆرنینگ پۆست-ی چینی بڵاویکردەوە “رۆژی پێنجشەممە لەوێستگەی شەمەندۆفێری کای تاک بەشێوەیەکی کاتیی و بۆ پاراستنی گیانیان، دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی وێستگەکە راگیراوە”.
بۆمبەکە درێژییەکەی نزیکەی یەک مەتر بووە و 30 سانتیمەتریش چێوەکەیەتی و کاتی خۆی بەقووڵیی 10 مەتر لەژێر زەویدا دانراوە بۆ تەقینەوە.
بۆمبەکە لە تەنیشت سکەی شەمەندۆفێرەکەوە بووە و پووچەڵکردنەوەشی زیاتر لە سێ کاتژمێری پێچووە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆش هەینی ژیان و کار گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکە کەبەهۆیەوە دەسەڵاتداران 2000 هاووڵاتییان لەنزیک شوێنی بۆمبەکە دوورخستبۆوە.

شوێنی دۆزینەوەی بۆمبەکە
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









