بەریتانیا تەواوی هێزەکانی لە بنکەی سەربازی تاجی کشاندەوە

وێنە: ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا
SNN
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، خولێکی شەش مانگی مەشق و راهێنانی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەواوکردووە و دواتریش هێزەکانی لە بنکەی سەربازی تاجی لە باکووری بەغدا کشاندووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیادا هاتووە: “ئەگەرچی هێزەکانی بەریتانیا بنکەی سەربازی تاجییان جێهێشتووە، بەڵام نزیکەی 100 راوێژکاری بەریتانی لە عێراق دەمێننەوە و لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن”.
راشیگەیاند: “راوێژکارە سەربازییەکانی بەریتانیا تا ئێستا مەشق و راهێنانیان بە 120 هەزار پێشمەرگە و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە”.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیادا باس لەوەشکراوە: “ئەگەرچی داعش هیچ ناوچەیەکی لەژێر دەسەڵاتدا نەماوە بەڵام بەردەوامە لە هێرشەکانی کە بەشێوەی پارتیزانی ئەنجامیان دەدات”.
بەریتانیا جگە لە مەشق و راهێنانکردن بە هێزە ئەمنییەکان، لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژ بە داعش.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









