گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 18/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 18/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (18/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- کاسیاس دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
- ئەفسانەی یانە سپیپۆشەکە وەکو راوێژکاری فلۆرنتینۆ پێرێز دەگەڕێتەوە کە هەمان پۆستە پێشتر زیدان پێش ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئەم پۆستەی وەرگرتبوو.
- لە فەرەنسا زیدان و بنزیمە ستایش کران، ئەمەش بەهۆی بردنەوەی نازناوی لالیگا.

ئاس:
- “ئێمە نابێت لە بردنەوە بێزار بین”.
- ئەمە نامەی رامۆس بوو، ئەو لە ئاهەنگی بردنەوەی خولی ئیسپانیا بیر لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکاتەوە کە بە بەشداری بەشێک لە دامەزراوە ناوخۆییەکانی مەدرید بەڕێوە چوو.
- فلۆرنتینۆ پێرێز:” ئەم یانەیە خۆی بەدەستەوە نادات”.

سپۆرت:
- سیتین دەلەرزێت.
- کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان کیکی سیتین و بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لە پێناو ئەو دۆخەی کە لە نێوان یاریزانەکان و شاندی راهێنەردا روویداوە.
- یانەکە دەیەوێت ئەو راهێنەرە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەردەوام بێت، هەرچەندە بەردەوامبوونی ئەو بۆ وەرزی داهاتوو بە رێژەیەکی زۆر تەواو بووە.
- یانەکە دڵنیان کیکی سیتینی راهێنەر لەم دۆخە باش دەبێت، بەڵام داهاتووی لە ژێر گفتوگۆدایە.
- هەریەکە لە ریکی پویگ، ئاراخۆ و فاتی ئامادە نین لەگەڵ تیپی دووەمی بەرشەلۆنە یاری بکەن.
- هیچ یاریزانێک لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە ناکات.
- یانەی هویسکا دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا، ئەمەش پاش ساڵێک دابڕان.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کیکی سیتین بەرگری دەکات.
- دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە بارتۆمیۆ، ئەو راهێنەرە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە ناپۆلی بەردەوام دەبێت لە مانگی ئابی داهاتوو سەرەڕای ئەوەی دانی بەوەدا ناوە تیپەکە لە قەیراندایە.
- یانەی هویسکا دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیاو جیرۆنا یارییەکی تر یەکلایی دەبێتەوە بۆ سەرکەوتن.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









