
کیکی سیتین
SNN Sport
ئەمڕۆ کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کۆتا کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی سەبارەت بە کۆتا یاری لە خولی ئیسپانیا دژی یانەی ئەلاڤێس ئەنجامداو باسی لە دۆخی یانەکەی و داهاتووی خۆی کردوو مانەوەی دووپاتکردەوە.
سیتین لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” یانەکە تێدەگات یاری سبەی گرنگە بۆ بەهێزبوونی خۆمان، شتێکی ئاساییە گرنگی بە باشتربوونی ئاستی خۆمان بدەین، دوێنێ لەگەڵ بارتۆمیۆ کۆبوومەتەوە، شتێکی ئاساییە هەموومان دڵەڕاوکێمان هەیە لە پێناو یانەکە”.
دواتر لەسەر ئاستی یانەکەی وتی:” میسی راست دەکات بە شێوەیەکی خراپ یاری دەکەین و لە کۆتا یاریماندا دیار بوو،کاتێک ئێمە براوە نابین هەموومان بۆمان دەردەکەوێت زۆر شت هەیە کە دەبێت باشتر بکرێت، من هەست بەوە ناکەم قسەکانی ئەو ئاماژەبێت بۆ من، ئەم شتانە رۆژانە دەوترێت، ئەگەر وەکو یاری ڤیاریاڵ یاری بکەین دەتوانین نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببەینەوە”.
لەسەر بەردەوامی قسەکانی وتی:” ئارسر تووشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە دوورخراوەتەوە لە لیستی یاریزانەکان، ئەم بەیانییە پێم راگەیەندراوە ئەو تووشی پێکان بووە، من لە یانەی بەرشەلۆنە رۆژانە چێژ وەردەگرم تا کۆتا رۆژ، هیچ کات بیرم لەوە نەکردووەتەوە یانەکە جێبهێڵم،لەسەرەتاوە دەمزانی ئەرکەکەم قورسە،کاتێک دەگەم بە شوێنێک بیر لەوە دەکەمەوە بۆ هەتا هەتایە لەوشوێنە بمێنمەوە، ئەو رۆژەی ئێرە بەجێدەهێڵم بە ئارامی ئەو کارە دەکەم”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









