بەوێنە:له شارى سلێمانى رێستۆرانتێك له‌لایه‌ن چەند یاریزانێکی خولى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت

وێنەی بە کۆمەڵی ریستۆرانتی كاژاو
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان یاریزانانى خستووەته بارودۆخێكه‌وه به جۆرێك كه واز له وه‌رزش بهێنن و بیر له ئیش‌کردن بكه‌نه‌وه و له وه‌رزش دوور بكه‌ونه‌وه.
رێستۆرانتى كاژاو له ناحیه‌ى سیته‌ك له‌لایه‌ن خێزانێكى وه‌رزشییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه سه‌رجه‌میان وه‌رزشكارن، به‌ڵام جیاواز له‌و كارمه‌ندانه‌ى له ریستۆرانت و چێشتخانه‌كانی تر هەیە، به‌شێكی زۆرى كارمه‌ندانى ئه‌م ریستۆرانته یاریزانى یانه‌كانى خوله‌كانى كوردستان و یارییه جیاوازه‌كانن و 10 یاریزانی یانەکانی ئاشتی، دەربەندیخان، نەورۆز، تۆپی سەرمێزی پێشووی پێشمەرگە سلێمانی تێدایە.
یاد كه‌مال سه‌رپه‌رشتیارى رێستۆرانتى كاژاو رایگه‌یاند:” ئه‌م پیشه‌یه كه ده‌ستمان پێكردووه پیشه‌ى باوكم بووه، چونكه پێشتریش له ناو شاری سلێمانى ریستۆرانت و چێشتخانهمان هه‌بووه، منیش پێشتر یاریزان بووم له خوله‌كانى كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێستا زۆر له كارمه‌نده‌كانمان یاریزانى تۆپى پێ و یارییه‌كانی ترن له‌لاى ئێمه ئیش ده‌كه‌ن به‌هۆى وه‌ستانى خوله‌كانى كوردستانه‌وه”.
وتیشی:” زۆر راسته جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له ئیش و كاره‌كانماندا كه دوو پیشه‌ى جیاوازه، به‌ڵام به‌هۆى بێ ئیشییه‌وه و زۆر دانیشتنیان له ماڵه‌وه هاتوون لێرە ئیش دەکەن، بۆیه زۆر لێیان رازییم له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌وانیش ئیش و كاره‌كانیان به باشی جێبه‌جێده‌كه‌ن لەگەڵ رێنماییە تەندروستییەکان”.
راشیگه‌یاند:” نه‌ك وه‌رزشكاران، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان روومان تێده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه پرۆژه‌ی ترمان هه‌یه ئیشه‌ڵا دواى نه‌مانى ئه‌م بارودۆخه ده‌ست ده‌كه‌ین به جێبه‌جێكردنى”.
له‌لاى خۆیه‌وه به‌ڵێن سه‌ڵاح یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عێراق و پێشووی پێشمەرگەی سلێمانی ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” ماوه‌ى 13ساڵە من یاریزانى تۆپى سه‌رمێز بووم، به‌ڵام ماوه‌ى ساڵێكه وازم له یاریه‌كه هێناوه و ده‌ستم كردووه به‌م كاره‌م ئه‌وه‌ش بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیانم، چونكه هیچ سوودێكم له وه‌رزش و یاریهكهم نه‌بینیوه، به‌داخه‌وه له هه‌ر وڵاتێكی تر یاریزان بگات به‌ریزى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى خزمه‌تێكى واى ده‌كه‌ن كه هیچ بیر له ئیشی تر نه‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان به هۆكارى دارایی وازم له وه‌رزشه‌كه هێناوه و خه‌ریكى ئیشكردنم دوور لهوهرزشهكهم”.
ئاماژه به‌وەش ده‌دات:” كه به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان و عێراق به‌رپرسن كه یاریزان بكه‌وێته ئه‌م بارودۆخه‌وه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ندێ كه‌سیان لا مه‌به‌سته و بهشێكیتر له یاریزان پشتگوێ ده‌خه‌ن، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌مه‌وه جارێكی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ وه‌رزشكردن به تایبه‌تى یارى تۆپى سه‌رمێز، له‌به‌رئه‌وه ئیشكردنم زۆر پێ باشتره له وه‌رزشكردن”.
رێباز به‌كر یاریزانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكی تره له‌و كارمه‌ندانه‌ى له ریستۆرانته‌كه ئیش ده‌كات و وتی:” به‌هۆى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى وه‌رزش و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی وه‌رزشییه‌وه وایكردووهكه یاریزانیش په‌نا به‌رێته به‌ر ئیشی دووه‌مى، چونكه ئه‌و گرێبه‌ست و مووچه‌یه‌ى له كوردستان ده‌درێت به‌یاریزان ناتوانێ پێی بژی، چونكه ناتوانێت ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا بژێوى خۆى دابین بكات”.
رێباز وتیىشی:” به‌دڵنیاییه‌وه سه‌د له‌سه‌د كاریگەریی له‌سه‌ر یاریزان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بیر له‌وه بكاته‌وه له‌گه‌ڵ وهرزشهكهى خه‌ریكى ئیشی تربێت، له‌به‌رئه‌وه یاریزان پێویستی بە پشوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رزترین ئاستى خۆى پیشان بدات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه هیچ گه‌شبین نه‌بین، چونكه وه‌رزش كردن له كوردستان شتێكى كاتییه وای لێهاتووه ته‌نها بۆ حه‌زى خۆمان بیكه‌ین”.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى 4 مانگه سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان وه‌ستاون ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر یانه‌كان به گشتى و یاریزانان به تایبه‌تى دروست كردووه كه به‌شێك له‌و یاریزانانه بەوهۆیەوە وازییان له وه‌رزشكردن هێناوه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









