لە رێگەی فۆڕمێکی ئۆنلاینەوە ئامار و زانیاریی لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا کۆدەکرێتەوە

ناوبازاڕى قهزاى سەیدسادق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، بۆ یەكەمجار قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لەڕێگەی فۆڕمێكی ئۆنلاینەوە ئامار و زانیاری لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا كۆدەكاتەوە.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی تووشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدان لە قەزاكەماندا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی كەرتی تەندروستی بیرمان لەوەكردەوە زۆر گرنگە ئامارێكی ورد و دروستمان لەبەردەستدا بێت لەبارەی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ یەكەمجار لەڕێگەی فۆرمێكی ئەلیكترۆنییەوە كە زانیاری زۆر وردی تیادایە لەبارەی نیشانەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا دەمانەوێت ئامارێكی دروستمان دەستبكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی ئەم فۆڕمە ئەلیكترۆنییە ئامارێك دەخاتە بەردەستمان لەهەمان كاتیشدا هۆكارێك دەبێت بۆ ئەو نەخۆشانەی نایانەوێت بچنە نەخۆشخانە و نۆرینگەكان بەهەر هۆكارێك بێت یاخود ئەو كەسانەی پێیان خۆش نییە خەڵكی پێیانبزانن تووشی كۆرۆنا بوون، لە فۆڕمەكەدا ناونشیانی خۆیان تۆمار دەكەن و ئێمەش لەڕێگەی تیمێكی پزیشكی پسپۆڕەوە سەردانیان دەكەین و چارەسەری پێویستیان پێدەدەین.
لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ئەوەشی وت: “سەرجەم زانیاری ناو فۆڕمەكە لای خۆمان پارێزراو دەبێت ئەوانەشی نیشانەكانیان بەتوندی تیادایە فریاگوزاری خێرایان پێدەگەیەنین، بەو هیوایەی بتوانین لەم رێگەیەوە حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان كەمبكەینەوە كە تا ئەمڕۆ 18 كەس لە قەزای سەیدسادق بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە ژمارەیەكی زۆریش لەماڵەكانی خۆیاندا خۆیان كەرەنتینە كردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









