دوا زانیارییه‌كان له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانى سوپاى عێراق لە کفری و خانەقین

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
جموجۆڵه‌كانى سوپاى عێراق له‌سنوورى خانه‌قین و كفرى له ڕووى پێشڕه‌ویكردنیان سنوورى پێشمه‌رگه‌یان تێنه‌په‌ڕاندووه و تاوه‌كو ئێستا له دوو ناوچه‌ى نزیك كفرى سه‌رقاڵى لێدانى باره‌گان و ئه‌و ناوچانه‌ش بۆشایى نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراقه.
بەپێی زانیارییەکانی SNN : سوپاى عێراق 500 مه‌تر نزیكبووه‌ته‌وه له بازگه‌ى كارێز كه دوابازگهى هێزى كوردستانه له سنوورى كفرى و هه‌روه‌ها له ناوچه‌ى زه‌رداویش له نێوان كفرى بۆ جه‌باره و به‌رامبه‌ر سنوورى گوندى 12 ئیمام جێگیربوون.
“ئه‌وهێزه كه‌سه‌ر به لیواى 20ى سوپاى عێراقه بهچهكى قورسه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و سه‌رقاڵ دروستكردنى باره‌گاو سه‌نگه‌رن بۆ هێزه‌كه‌یان و بڕیار وایه به یه‌كجارى تێیدا جێگیربن”.
هەروەها، ئه‌و هێزانه نزیكبوونه‌وه‌یان نه‌بووه‌ته هۆى به‌زاندنى سنوورى پێشمه‌رگه‌و ته‌نها له بۆشاییه ئه‌منییه پێشڕه‌وییان كردووه كه له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه هاتنه‌كه‌یان به‌بیانووى ڕێگرى كردنه لهجموجۆڵى داعش كه‌سود له‌و بۆشاییه ئه‌منیانه وه‌رده‌گرن.
پێشتر مه‌ردان چاوشین به‌رپرسى میحوه‌رى قه‌ره‌ته‌په‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئه‌و هێزه كهنزیكبوونهتهوه بیانوویان رێگریكردنه له جموجۆڵى داعش له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچانه پارێزراون و به پێچه‌وانه‌وه داعش له پشته‌وه‌یانه تاوه‌كو قوڵایی پارێزگاى دیاله و ڕۆژانه په‌لامارو كرده‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كوڵه‌جۆ به SNNى راگه‌یاند: له‌سنوورى كوڵهجۆو ناوچه‌كانى دیكه‌ى سه‌ر بهجهلهولا به‌ره‌و سنوورى خانه‌قین هیچ جموجۆڵێكى سوپاى عێراق نییه و پێشتر چه‌ند جوڵه‌یه‌كى به هه‌ڵه‌یان ئه‌نجامداو دواتر گه‌ڕانه‌وه.
وتیشى، “له‌سنووره‌كه‌یان بارودۆخ ئارامه‌و ئاسایش لهبازگهو باره‌گاكانى خۆیانن هه‌روه‌كو پێشوو سه‌رقاڵى ئه‌ركى خۆیانن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له‌سه‌ر هه‌ڵكردنى ئاڵاى عێراق له سنووره‌كه‌یان بڵاوكرایه‌وه دورن له‌ڕاستییه‌وه و هێزه‌كه‌ى سوپای عێراقیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و ئاڵاى كوردستانیش له شوێنى خۆیه‌تى و ئاڵاكه‌ى عێراقیشیان هێناوه‌ته خواره‌وه”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN كه لەچه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه به ده‌ستهاتوون، سوپاى عێراق نیازى پێشڕه‌ویان هه‌یه تاوه‌كو سنووره‌كانى پێش ساڵى 2003 واتا تاوه‌كو ئهوناچانهى له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و له ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى عێراق بووه، ئه‌مه‌ش به بیانووى پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش داواى پێشڕه‌ویان كردووه هاوشێوه‌ى سوپاى عێراق بچێته سه‌نگه‌رو باره‌گا دروست بكات له‌و ناوچانه.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









