دەزگای میت-ی تورکی 2500 جیهادی تونسیی لەسوریاوە دەگوێزێتەوە بۆ لیبیا

وێنەی چەکدارە بەکرێگیراوەکان
SNN-
چالاکوانە سورییەکان دەڵێن: “دەزگای هەواڵگریی تورکیا گروپە چەکدارە جیهادییەکان و ئەندامانی داعش لەسوریاوە دەگوێزنەوە بۆ لیبیا و بەشداری شەڕی ئەو وڵاتەیان پێدەکەن”.
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە “میت-ی تورکیی زیاتر لە 2500 چەکداری داعش و گرووپە توندڕەوەکانی سوریای لەڕەگەزنامەی تونسیی ناردووەتە لیبیا تا دژی لیوا خەلیفە حەفتەر بجەنگن و پشتیوانیی هێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا بکەن”.
بەپێی ئامارێکی روانگەکە، تائێستا 16100 چەکداری سوریی کە 340 یان تەمەنیان خوار 18 ساڵە، لەلایەن میت-ی تورکیاوە براونەتە لیبیا و لەو ژمارەیە 5600 کەسیان گەڕاونەتەوە سوریا دوای تەواوبوونی ئەرکیان.
تورکیا مانگانە 8 هەزار لیرە بۆ 11 هەزار لیرە دەداتە هەر چەکدارێک کە ئامادە بێت بچێت لە لیبیا بجەنگێت و هەندێکجار لەلایەن فەرماندەکانی ئەو گرووپانەوە پارەکانیان دەخورێت و نادرێت پێیان.
تائێستا ئەو گرووپانەی بۆ بەرژەوەندیی تورکیا شەڕ دەکەن لە لیبیا 470 کەسیان لێ کوژراوە و 33 منداڵیشیان تێدایە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









