
دراوى دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: MEE
SNN
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە خراپی بژێوی ژیانی ملیۆنان کەسی جیهان کرد و وتیشی: نادادپەروەری زۆر لە جیهاندا هەیە، نیوەی سامانی هەموو جیهان لەدەست 26 کەس دایە.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاهەنگێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی نێڵسۆن ماندێلا سەرۆکی پێشووتری باشووری ئەفریقا سازکرابوو، رایگەیاند: نادادپەروەری سیمای ئەو سەدەیەی ئێستایە، 26 کەسی جیهان هەمان سامانی نیوەی دانیشتووانی جیهانیان هەیە.
گوتێرێس راشیگەیاند: بەهۆی کۆرۆنا و لێکەوتە خراپەکانیەوە 100 ملیۆن کەسی جیهان رووبەڕووی هەژاریەکی سەخت و بەدخۆراکی دەبنەوە کە ئەمە لە مێژوودا وێنەی نەبووە.
پێشتر سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندبوو: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئابووری جیهان بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەتایبەتی پاشەکشە بکات.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









