
بەرشەلۆنە
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زیدانێكی نوێ بۆ راهێنەری یانەکە لە داهاتوودا دەدۆزێتەوەو دەیەوێت لە ماوەی داهاتوو پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکەی پێبدات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پاتریک کلایڤەرتی هۆڵەندی زیدانی بەرشەلۆنەیە، چارەسەری ناوخۆی یانەکە بەم ئەستێرەی پێشووی هۆڵەنداو بەرشەلۆنە دەکرێت.
رۆژنامەکە دەڵێت:” کلایڤەرت (DNA) یانەی بەرشەلۆنەیە، ئەو شێوازی یاریکردنی دیارەو دەبێت بەرشەلۆنە لە داهاتوودا یاری پێبکات، ئەم ئەستێرە لە تەمەنی 18 ساڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردووەتەوەو توانیویەتی گۆڵیش تۆماربکات، ئەو یاریزانە لاوەکانی یانەکەی باش دەناسێت و لە ئێستادا ئاگاداری هەموویانە”.
کلایڤەرت لە ساڵی 1998 تا 2004 بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری کردووەو لە 182 یاری توانیویەتی 90 گۆڵ تۆمار بکات، لە ئێستا بەڕێوەبەری ئەکادیمایی لاماسیای یانەکەیەو تا ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووە.
یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە توانی دووەمی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە کیکی سیتینی راهێنەری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.


هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









