
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار، بە مەبەستی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران و زیاتر کارئاسانی بۆ شۆفێرانی مەرزی شۆشمێ، دەرگای دووەمی مەرزی تەوێڵە شۆشمێ مان بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا كردەوە.
نوخشە ناسیح، “قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەبواری بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران بە تایبەت لە سنووری قەزاكانی هەڵەبجە و پاوەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای پاوەو بەڕێوەبەری ناحییەی نەوسودی رۆژهەڵاتی كوردستان، پێكەوە دەرگای دووەمی مەرزی تەوێڵە-شۆشمێمان بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی هەردوو لادا كردەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “كردنەوەی ئەم دەرگایە لەلایەك كارئاسانی زیاتر دەكات بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان، لەلایەکی دیكەشەوە هۆكارێك دەبێت بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناومەرزەكە و هەروەها زیاتركردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولاماندا”.
قایمقامی پاوە ئاماژە بەوەدەكات “ئێمە لای خۆمانەوە ماوەی 10 مانگە مەرزی شۆشمێمان بەڕەسمی ناساندووە و بە مەرزیكی فەرمیشی دەهێڵینەوە، بەڵام بەداخەوە كە لایەنی هەرێم و عێراق هێشتا بەفەرمی ناساندنی مەرزەكەیان بەئێمە رانەگەیاندووە و ماوەی 10 مانگە چاوەڕێیان دەكەین”.
كردنەوەی دەرگای دووەمی مەرزی تەوێڵە شۆشمێ لە كاتێكدایە كە پێشتریش پەروێزی ئیدەپور، قایمقامی پاوەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان تایبەت بەSNNی ڕاگەیاندبوو، ئێمە 10 مانگی تەواوە لای خۆمانەوە مەرزەكەمان بە فەرمی ناساندووە و هەر وەك مەرزێكی فەرمیش مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، بۆیە چاوەڕێی بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێم دەكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش هاوشێوەی ئێمە ئەو مەرزە بەفەرمی بناسێنن و بە ئێمەشی رابگەیەنن ئێمە لەوبارەیەوە هیچ گرفتێكمان نییە.

نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









