نێچیرڤان بارزانى: هه‌رگیز چاكه و هاوكارییه‌كانى ئێران له‌بیر ناكه‌ین

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: ئێران بۆ ئێمه دراوسێیه‌كى گرنگه، وتیشى: “گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ئێران خواستى هه‌میشه‌یى ئێمه‌یه”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و وهفدى یاوه‌رى له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشوازى لێ كرا.
له‌دواى گه‌یشتنى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم كۆبووه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌یان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شییان ئه‌نجامدا، له كۆنگره‌كه‌دا سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند: “ئێران بۆ ئێمه دراوسێیه‌كى زۆر گرنگه، هه‌رگیز رۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و وڵاته و هاوكارییه‌كانى بۆ هه‌رێمى كوردستان له ساته ناخۆشه‌كاندا له‌بیر ناكه‌ین”.
وتیشى: “په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان خواستى هه‌میشه‌یى هه‌رێمى كوردستانه”.
سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سوپاسى به‌ڕێز ئیره‌ش مه‌سجدى، باڵیۆزى ئێران له عێراق و سهركۆنسوڵگهرهكانى ئێران له هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ى ده‌ده‌ن له قازانجى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران”.
دواتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: “ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه سیاسى و ديپلۆماسییهكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌ره‌پێبده‌ین، ده‌مانه‌وێت هێڵى ئاسن و پیشه‌سازى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمیش ده‌كه‌ین كه هه‌میشه دۆستێكى باشى ئێمه بووه”.
سه‌ردانه‌كه‌ى جه‌واد زه‌ریف، بۆ هه‌رێم دواى ئه‌وه‌دێت كه به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق ، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمه كۆبووه‌وه.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران بە خوێن هاتۆتەبوون و پارێزگاریی لێدەکەین، ئاشتی عێراق ئاشتی ناوچەکە و ئێرانیشە، سەرەڕای نەمانی داعش و رووخانی ئەو گروپە، بەڵام هەر ترس هەیە لەوەی سەرهەڵبدەنەوە، عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر خواستی ئێمەشە”.
سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف بۆ هه‌رێمى كوردستان چواره‌مین سه‌ردانى ئه‌و وه‌زیره‌یه، كۆتا سه‌ردانى له 15ى كانونى دووه‌مى 2019 دا بوو كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى حكومى له هه‌رێم كۆبووه‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









