وه‌زیرى ته‌ندروستى: کۆرۆنا لە هەرێم لە لوتکەی بڵاوبوونەوەیدایە

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له ره‌وشى ته‌ندروستیی گه‌رمیان سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد و رایگه‌یاند: له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان ڤایرۆسى كۆرۆنا له لوتكه‌ى بڵاوبوونهوهدایە.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا سامان به‌رزنجى رایگه‌یاند: “رێژه‌ى گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە هەرێم 3.2% و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له سلێمانى و گه‌رمیان رێژه‌كه که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێت هاووڵاتیان وا لێکیبدەنەوە كه بارودۆخه‌كه باش بووه و ئیتر پێویستمان به خۆپارێزى نییه و پێویسته هه‌مووان پابه‌ندى خۆپارێزى بین”.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی گەرمیانیش، وەزیری تەندروستی وتی: ” له ئێستادا له سنوورى گه‌رمیان تا رادەیەکی باش پێداویستى پزیشكى و ده‌رمان بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی كۆرۆنا دابینکراوە، هه‌روه‌ها بودجه‌ى ته‌رخانكراوى مانگانه هه‌یه له ته‌ندروستیی گه‌رمیان، پێدەچێت له داهاتوودا بودجه‌ى دیكه هه‌بێت”.
سامان بەرزنجی سوپاسی خێرخوازانی کرد کە لەماوەی رابردوودا هاوکاری کەرتی تەندروستیی گەرمیانیان کردووە.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى و بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، دواى ئه‌وه دێت لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی تەندروستی لە گەرمیان لەبارەی کەموکورتییەکانی سنوورەکەیان رەخنەیان لە حکومەت گرت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









