
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوەبه‌رى ئه‌وقافى سلێمانى رایگەیاند :”داواكارى زۆرمان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن نوێژخوێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بكرێته‌وه چونكه ژیان خه‌ریكه ئاسایى ده‌بێته‌وه و زۆربه‌ى شوێنه‌كانیش كراونه‌ته‌وه”.
فه‌ره‌یدون غه‌ریب، به‌ڕێوەبه‌رى ئه‌وقافى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند :”رۆژى چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆن له شارى سلێمانى كۆده‌بینه‌وه و پێشنیارى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م لیژنه‌ى باڵا بۆ ئه‌وه هه‌ینى داهاتوو نوێژ له مزگه‌وته‌كاندا ئه‌نجامبدرێت”.
وتیشى “ته‌ندروستى سلێمانى داوا ده‌كات مزگه‌وته‌كان تاوه‌كو 1ى ئاب به داخراوه‌ى بمێنێته‌وه به‌ڵام به‌پێى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه و ژیان ئاساى بۆته‌وه و تووشبوون به كۆرۆناش كه‌مێك هێور بۆته‌وه بۆیه ئێمه داوا ده‌كه‌ین له هه‌ینى داهاتووه‌وه نوێژ له مزگه‌وته‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆ جه‌ژنى قوربانیش مزگه‌وته‌كان ئاماده‌بن و نوێژى تێدا بكرێت”.
جێگاى ئاماژه پێكردنه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌كان زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه داخران كه به‌ركه‌وته و قه‌ره‌باڵه‌غى تێدا دروست دەبوو، مزگه‌وته‌كانیش یه‌كێك له‌و شوێنانه بوو كه نزیكەی مانگێكه داخراوه، له پاش ئه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا كه‌مبوویه‌وه نوێژخوێنان داواى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









