گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 20/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (20/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- مێژوویی: میسی سەرکردەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ جاری حەوتەم بووە گۆڵکاری لالیگاو خەڵاتی پیچیچی دەباتەوە.
- میسی توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و یانەکەی 5-0 لە یانەی ئەلاڤێس بباتەوە و بە 25 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.
- یانەی لیگانێس بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزی دوای ئەوەی 2-2 دژی ریاڵ مەدرید یەکسانبوو، ئەم یانەیە نزیکبوو لە بردنەوە لە ریاڵ مەدرید و مانەوە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا.
- یانەی گرانادا لە دەرگایەکی گەورەوە دەگاتە خولی یۆرۆپالیگ دوای ئەوەی 4-0 لە بیلباوی بردەوە.

ئاس:
- سەرکەوتنی هەموان.
- لیگانێس 2-2 ریاڵ مەدرید.
- یانەی ریاڵ مەدرید خولەکەی بە 11 یاری بە بێ دۆڕان کۆتایی پێهێناو یانەی لیگانێسی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان نارد.
- یانەکانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، ئاتلەتیکۆ مەدرید و سڤییا گەیشتنە خولی یانە پاڵەوانەکان لە وەرزی داهاتوو.
- یانەکانی سۆسیداد، ڤیاریاڵ، گرانادا بۆ خولی یۆرۆپالیگ سەرکەوتن.
- لالیگا بە شێوەیەکی ناخۆش کۆتایی هات لە ژێر وەرزێکی کاریگەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پاڵەوانێتیەکە هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی لەسەر بوو.
- میسی خەڵاتی گۆڵکاری بردەوەو توانی گۆڵی ژمارە 25 بکات و بە جیاوازی 4 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا
سپۆرت:
- بەڵێ وەندە.
- یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو روخا و 5-0 لە یانەی ئەلاڤێس دەباتەوە.
- ئەم بردنەوەیە یارمەتی یانەی بەرشەلۆنەی داو هەنگاوێکی بۆ پێشەوە نا پێش رووبەڕووبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە ناپۆلی.
- میسی خەڵاتی گۆڵکاری حەوتەمی لەسەریەکی لالیگای بردەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئامادەکاری بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان.
- میسی و کیکی سیتین کۆکن بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەمەش دوای ئەوەی میسی هەفتەی رابردوو رەخنەی لە ئاستی یانەکە گرت و لەم هەفتەی رزگاری کردوو لە ئێستادا یانەکە کار بۆ بردنەوەی خولەکە دەکات.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









