ئه‌نجامى ئه‌و پێكوتهیهى زانكۆى ئۆكسفۆرد دژى كۆرۆنا بهرههميهێنا ئه‌رێنى بوو

هاووڵاتییه‌كى ئه‌مریكى له‌كاتى وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنادا | فۆتۆ: AP
زانكۆى ئۆكسفۆرد پێكوتهیهكى تایبه‌تى گه‌شه‌پێداوه بۆ تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه ده‌كرێت هه‌واڵێكى دڵخۆشكهربێت، یه‌كێك له توێژهرهكانیشى ده‌ڵێت: “هه‌رچه‌نده زووه بڵێین ڤاكسینه‌كه‌مان 100٪ كۆرۆنا چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ده‌كرێت به‌ڵێنى ئه‌وه بده‌ین ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ى زیاترى پێبده‌ین ده‌كرێت له داهاتوودا كۆرۆنا چاره‌سه‌ر بكات”.
پێكوته‌كه ناوى چییه و له كه‌یه‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت؟
تیمى توێژه‌رانى زانكۆى ئۆكسفۆرد ماوه‌ى شه‌ش مانگه كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م پێكوته‌یه ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر هه‌زار و 77 خۆبه‌خش تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى ئه‌رێنى بوون كه ناوى (ChAdOx1 nCoV-19).
چۆن ده‌بێته هۆكارى له‌ناوبردنى كۆرۆنا؟
ئه‌و توێژه‌رانه‌ى كاریان له‌سه‌ر ئه‌م پێكوته‌یه كردووه ده‌ڵێن: “پێكهاته‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كه كه سیستمى به‌رگریى جه‌سته‌ى مرۆڤ و خڕۆكه سپییه‌كان راده‌هێنێت بۆ به‌رگریكردن له دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
ئاماژه بهوهشدهكهن، “ڤایرۆسه‌كه له بۆهێڵى ڤایرۆسێك دروستكراوه كه ده‌بێته هۆكارى تووشبوون به په‌تا و هه‌ڵامه‌ت له مه‌یمونى جۆرى شامپانزیدا، وا به‌رهه‌مهێنراوه‌ته‌وه كه نه‌بێته هۆكارى هه‌وكردن له جه‌سته‌ى مرۆڤدا و هاوشێوه‌ى كۆرۆناش ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه، ده‌توانێت خۆى وه‌ك هاوشێوه‌ى كۆرۆنا ده‌ربخات و وا له جه‌سته بكات به‌رگریى له دژى كۆرۆنا په‌یدا بكات”.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێكوته‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ى ده‌رزییه‌وه پێياندراوه.
ئایا پێكوته‌كه سه‌لامه‌ته بۆ مرۆڤ؟
ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر خۆبه‌خشه‌كان تاقیكراوه‌ته‌وه ده‌ریخستووه كه پێكوته‌كه سه‌لامه‌ته و كاریگه‌ریی لاوه‌كى نییه، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێیاندراوه پله‌ى گه‌رمى جه‌سته‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه و تووشى سه‌رئێشه‌بوون، كه به وته‌ى توێژه‌ره‌كان، “ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى ده‌رمانى وه‌ك (پاراسیتامۆڵ)ه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
به‌ریتانیا یه‌كه‌مین وڵاته كه ئه‌م پێكوته‌یه تاقیده‌كاته‌وه و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته 100 ملیۆن دانه‌ى له پێكوته‌كه داواكردووه له زانكۆى ئۆكسفۆرد بۆ ئه‌وه‌ى بیكڕێت.
پرۆفیستۆر سارا گێلبهرت، له زانكۆى ئۆكسفۆرد كه یه‌كێكه له تیمى توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: “هێشتا زۆر كارى تر ماوه بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێكوته‌كه‌مان چاره‌سه‌رى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا بكات، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى تا ئێستا به‌رهه‌مهاتوون ده‌كرێت به‌ڵێنى دڵخۆشكه‌رییان له‌سه‌ر بده‌ین”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









