
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران
SNN-
وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت: “هیچ وڵاتێکی بیانی ئامادە نییە گرێبەستی نەوتیمان لەگەڵ مۆر بکات لە ئێستادا و ئەو گرێبەستانەی پێشتریش هەبوون هەڵوەشاونەتەوە”.
بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کردووە “کە گرێبەستێکیان لەگەڵ هندستان هەبووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازیی فەرزاد، بەڵام ئەویش هەڵوەشاوەتەوە”.
ئەو لێدوانانەی وەزیری نەوتی ئێران لەمیانی مەراسیمی ئیمزاکردنی چەند گرێبەستێکدا بوو لەگەڵ وڵاتی چین بەمەبەستی پەرەپێدان و کارکردن لەکێڵگەی غازی سروشتیی لە کێڵگەی ئازادکانی باشوور.
زەنگەنە ئەوەشی وت: “لەو کێڵگە غازییەدا 25 ملیۆن تەن وزەی پیترۆکیماویات لە ئێران بەرهەمدەهێنرێت و بەرهەمهێنان بۆ 100 ملیۆن تەن بەرز دەکاتەوە و هەناردەش بۆ 25 ملیار دۆلار بەرز دەکاتەوە”.
زەنگەنە راشیگەیاند “کە جگە لە ئیسرائیل لەگەڵ هەر وڵاتێکدا بیانەوێت گرێبەستی هاوبەشیی نەوت و وزە ئیمزا دەکەن تەنانەت گەر ئەمریکاش بێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








