“هاتنه پێشه‌وه‌ى سوپاى عێراق هه‌ڵه تێگه‌یشتن بوو و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان”

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كفرى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له سنوورى خانه‌قین و كفریش هاتنه پێشه‌وه‌ى سوپاى عێراق به‌هۆى هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه‌وه بووه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه، ده‌شڵێت: “له هیچ شوێنێك سوپاكه سنوورى پێشمه‌رگه‌ى تێنه‌په‌ڕاندووه و هه‌وڵێكیش هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگى”.
شێركۆ میروه‌یس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى سوپاى عێراق له هه‌ندێك ناوچه‌ى خانه‌قین و كفرى به‌هۆى هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌وه بووه، له ئێستادا هێزه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هیچ سنوورێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان تێنه‌په‌ڕاندووه و بارودۆخ ئاساییه و هێزى پێشمه‌رگه له شوێنه‌كانى پێشووتری خۆیانن”.
وتیشى: “ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاستى حكومه‌تى عێراق و پارێزگارى دیاله‌ش كفتۆگۆمان كردووه، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و ژیان و گیانی هاووڵاتییان بپارێزن و ئارامى بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و سنوورانه كه ماوه‌یه‌كه به هۆى جموجۆڵى داعشه‌وه هاووڵاتییان له بارودۆخێكى ناهه‌موواردان”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له سنوورى خانه‌قین و كفرى سوپاى عێراق پێشڕه‌وییان كرد و دواتر له ناوچه‌ى كوڵهجۆى نێوان كه‌لار بۆ جه‌له‌ولا كشانه‌وه و بارودۆخه‌كه ئاسایى كرایه‌وه، به‌ڵام له سنوورى كفرى هێزه‌كانى سوپاى عێراق هه‌ر چه‌نده سنوورى پێشمه‌رگه‌یان تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵام هاتوونه‌ته پێشه‌وه.
پێشتر فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه له سنوورى كفرى به SNNى راگه‌یاندبوو: “هێزه‌كانى سوپاى عێراق ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچانه ى بۆشایی له نێوانیاندا هه‌یه له سنوورى كفرى بێنه‌وه پێشه‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه پڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له جموجۆڵى داعش له ناوچه‌كه‌دا”.
وتیشى: “رێگریمان كردووه و به هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراقمان وتووه: ئه‌گه‌ر ئێوه بێنه پێشه‌وه ئه‌وا هێزى پێشمه‌رگه‌ش دێته پێشه‌وه، ده‌بێت سه‌نگه‌ر به‌رامبه‌ر به سه‌نگه‌ر دروستبكرێت و به هه‌ماهه‌نگى له ناوچه‌كه‌دا ده‌بین و تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گرفته وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕێن له ئاستى سه‌ره‌وه كارى له‌سه‌ر بكرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









