
تۆپی زێڕین
SNN Sport
ئەمڕۆ بە فەرمی گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسی هەڵوەشانەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2020ی راگەیاند، ئەمەش یەکەمجارە خەڵاتەکە دابەش ناکرێت لە ساڵی 1956 وەو دوای 64 ساڵ.
گۆڤارەکە هۆکاری دابەشنەکردنی خەڵاتەکەی بۆ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناو وەستانی خولەکان و تەواو نەکردنی چەند خولێک لە جیهاندا گەراندووەتەوەو رایگەیاندووە” ئەگەر ئەمساڵ دابەش بکرێت دادپەروەرانە نابێت”.
کۆتا خەڵاتی تۆپی زێڕین ساڵی رابردوو میسی بەدەستی هێنا کە تۆپی شەشەم بوو، ئەوەش ژمارەی پێوانەییەو دوای ئەویش رۆناڵدۆ دێت کە توانیویەتی 5 تۆپ بباتەوە.
نزیکترین یاریزان لە تۆپی زێرین لەم ساڵدا، هەریەکە لە لیڤاندۆڤسکی یاریزانی یانەی بایرن میونخ، کەریم بنزیمەی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەو رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس و رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدریدە و چاودێرانی وەرزشی و رۆژنامەکان ئەو پێنج یاریزانەیان بە دیارترین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە داناوە.
À circonstances exceptionnelles, dispositions exceptionnelles. Pour la première fois de son histoire, débutée en 1956, le #Ballondor France Football ne sera pas attribué en 2020, faute de conditions équitables suffisantes.
Nos explications sur ce choix : https://t.co/LgRr8GCuKD pic.twitter.com/Z1x3L3QBGV
— France Football (@francefootball) July 20, 2020
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









