
مستەفا کازمی
SNN
بە گوێرەی چەند بەرپرسێکی حکومی عێراق، ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات.
چەند بەرپرسێکی حکومی بە میدیاکانی عێراقیان راگەیاندووە: “کازمی لەلایەن عەلی رەزا وەزیری وزەی ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران پێشوازی لێدەکرێت”.
لە ئەجێندای سەردانەکەیدا هاتووە، کازمی لەگەڵ شاندێکی یاوەریدا لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران کۆدەبێتەوە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆکی ئێران بەشدار دەبێت.
بڕیاریشە کازمی لە سەردانەکەیدا، کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، چاوی بە عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بکەوێت.
شاندەکەی کازمی پێکهاتوون لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، کارەبا، دارایی، بەرگری، تەندروستی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









