به‌وێنه: تازه‌پێگه‌یشتووانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوونه پاڵه‌وانى یانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى

پێشمەرگەی پاڵەوانی خولەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNN Sport
به به‌شدارى 12 یانه و تیپى پارێزگاى سلێمانى و نزیكه‌ى 350 یاریزان، كۆتاىی هات بهخولێكى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپى پێ كه دوو راهێنه‌رى یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ هه‌ستابوون به رێكخستنى.
له یاریى كۆتاییدا به ئاماده‌بوونى زۆربه‌ى به‌رپرسانى وه‌رزشی و سیاسی سلێمانى ، له یاریگاى ئاشتى هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و پیره‌مه‌گروون رووبه‌روى یه‌كبوونه‌وه.
گێمى یه‌كه‌م یاریزانانى پیره‌مه‌گرون باشتر بینران و به‌گۆڵێك پێشكه‌وتن، به‌ڵام گێمى دووه‌م ته‌واو پێچه‌وانه بوو كاتێك یاریزانانى پێشمه‌رگه به چوار گۆڵ وه‌ڵامى تیپی میوانیان دایه‌وه، هه‌رچه‌نده یاریزانانى پیره‌مه‌گروون گۆڵێكی تریان تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌بووه فریاد رهسییان.له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامى (4-2)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كۆتایى هات و جامى خوله‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
سۆران سه‌لیم راهێنه‌رى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وتى:” ئامانجمان له‌مجۆره خولانه بۆ ئه‌وه‌یه كه زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ندبێت، سوپاس بۆ خوا له‌م خوله‌دا 35 یاریزانمان كۆكرده‌وه هیوادارم بتوانین رێچكه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزش له‌م شاره له خوله‌كه‌ى ئێمه‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه و خزمه‌تێكى بچووكى ئه‌م شاره‌ش بكه‌ین، بۆیه ئێمه وه‌ك یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سیاسه‌تى خۆمان هه‌یه تا بتوانین یاریزانى ناو شارى سلێمانى پێ بگه‌یه‌نین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك شار چێتى نا، به‌ڵكوو وه‌ك سوود گه‌یاندن به وه‌رزشی ئه‌م شاره”.
له‌لاى خۆیەوە كاروان باپیر راهێنەری تازەپێگەیشتووانی پیرەمەگروون رایگه‌یاند:” سوپاسی یانه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ى پێشمه‌رگه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه گه‌نجانمان دانه‌بڕێن له وه‌رزش، چونكه له چه‌ند مانگی رابردوو خۆتان ده‌زانن به‌هۆى وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانان دروست كردبوو به تایبه‌تى گه‌نجان، بۆیه سه‌ركه‌وتنى ئه‌م خوله ده‌بێته پاڵنه‌رێكى به‌هێز بۆ یانه‌كان بۆ كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كانى كوردستان”.
دواى ته‌واو بوونى یاریه‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بوو خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانان و هه‌ردوو تیپى یه‌كه‌م و دووه‌م و باشترین یاریزان و گۆڵپارێز و گۆڵكهرى خوله‌كه و باشترین تیپى نمونه‌یی دابه‌شكرا.





گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









