دانیشتووانى پڕۆژه‌ى (هه‌وارى زانكۆ) نیگه‌رانن له خراپى دۆخى كاره‌با

گردبوونه‌وه‌ى دانیشتووانى پرۆژه‌ى (هه‌وارى زانكۆ) | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دانیشتووانى پڕۆژه‌ى (هه‌وارى زانكۆ) له شارى سلێمانى له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌با گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیيان ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر خراپى دۆخى كاره‌باى سیتییه‌كه‌یان.
هه‌وراز ئه‌حمه‌د، په‌یامنێرى SNN له‌و باره‌یه‌وه وتى: “70 به‌شداربووى پڕۆژه‌ى (هه‌وارى زانكۆ) و نوێنه‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى گردبوونه‌وه و گله‌يى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخى كاره‌با له پڕۆژه‌كه‌یاندا زۆر خراپه و كێشه‌كه‌یان فه‌رامۆش كراوه”.
ڕێبین سدیق، یه‌كێك له به‌شداربووانى گردبوونه‌وه‌كه به SNNى راگه‌یاند: “دۆخى كاره‌با لاى ئێمه زۆر خراپه و كاره‌با به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ پێمانده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ گردبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رزگارمان بێت له‌و دۆخه و دۆخى كاره‌با چاكبكرێت”.
له‌دواى به‌ڕێوه‌چوونى گردبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى سلێمانى به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه گوێگرتن له‌و كه‌سانه، كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵیان و به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌یانى داهاتوویه‌كى نزیدا پێدان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









