“ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه”

یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – مەودا مستەفا
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە شاری هەولێر لە كۆبوونەوەدان و تاوتوێی دواین رێكار و دۆخی كۆرۆنا دەكەن لە هەرێمی كوردستان.
پەیامنێری SNN لە شاری هەولێر رایگەیاند: “لیژنەكە ئەمڕۆ دواین كۆبوونەوەی خۆی دەكات و مەگه‌ر لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت ئەگەرنا چیتر كۆبوونەوە ناكرێت، ئیتر لەمەودوا هاووڵاتییان دەبێت خۆیان خۆیان بپارێزن”.
هەر به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا وه‌ریگرتوون، “ئەمڕۆ بڕیار لەسەر كردنەوەی رێگای هەولێر – سلێمانی و پارێزگاكانى تر دەدرێت، رێگاكە دەكرێتەوە، بەو مەرجەی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێبكرێن، هاوكات بڕیاردەدرێت كە مزگەوتەكان بكرێنە، چونكە سه‌رجه‌م شوێنەكان كراونه‌تەوە تەنیا بۆ ئەنجامدانی نوێژەكان و به رێكارى تایبه‌ته‌وه بكرێنه‌وه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “لەبارەی كردنەوەی فڕۆكه‌خانەكانەوە كە بڕیار وایە رۆژی 23ی ئەم مانگە بكرێنەوە، بڕیارده‌درێت لە كاتی كردنەوەیدا بە رووی گەشتیارن ئەو كەسانه‌ی دێنە هەرێمی كوردستان پشكنینی پزیشكی بكه‌ن، ئەگەر پشكنینیشیان پێ نەبێت ئەوا دەبێت لە نێو فڕۆكه‌خانە پشكنین بكه‌ن”.
له‌باره‌ى رۆژانى جه‌ژنه‌وه SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “له‌باره‌ى رۆژانى جه‌ژنه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌درێته پارێزگاره‌كان كه رێكارى پێویست ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى راناگه‌یه‌نرێت”.
لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران لیژنەى باڵای رووبەروونەوەی كۆرۆنا دروستكرا.
پێشتر ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاندبوو: “ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى سبه‌ى كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جه‌ژنى قوربان و چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێردا ده‌رده‌چن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









