ژینگه پارێزان كارناكه‌ن و مه‌ترسیى پیسبوونی گه‌ڕه‌كه‌كان هەیە

پیسبوونی ژینگە
SNN، سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى پێنه‌دانى مووچه‌كانیانه‌وه بۆ جارى دووه‌م ژینگه پارێزانى گه‌رمیان كه له رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن مانیان گرته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه خۆڵ و خاشاكى له نێو گه‌ڕه‌كه‌كان بووه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر هاووڵاتیان.
به‌رزان كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان به Snnى راگه‌یاند: هۆكارى مانگرتنهوهى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى سه‌گرمه كه‌كارى پاككردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى هاووڵاتیانیان له ئه‌ستۆدایه به‌هۆى پێنه‌دانى مووچه‌كانیانه بۆ ماوه‌ى سێ مانگ.
وتیشى “ئێمه پێشتر و له 7ى ته‌مووزى 2019 ئەو كێشه‌یه‌یان به نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كردووه كه له 16ى كانوونى دووه‌مى 2020 تەمویلی كۆمپانیا راده‌گیرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌ت له 26ى كانوونى دووەمی 2020 ئەو نوسراوەیان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كردووه.
به‌رزان كه‌ریم راشیگه‌یاند، كارنه‌كردنى ئه‌و كارمه‌ندانه مه‌ترسى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه له سنوورى گه‌رمیان رۆژانه زیاتر له 500 تۆن خۆڵ و خاشاكى هاووڵاتیان هه‌یه‌و له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌بردرێنه شوێنى تایبه‌ت.
ماوه‌ى دوو ڕۆژه ئه‌و كۆمپانیایه كاره‌كانیان راگرتووه، چونكه سێ مانگى مووچه به كارمه‌نده‌كانى نه‌دراوه، له ئێستادا له نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى ناوچه‌كه به‌هۆى به‌رزى پله‌ى گه‌رماوه بۆنى ناخۆش بڵاوبووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى نیگه‌رانى هاووڵاتیان.
هاووڵاتى ئه‌حمه‌د موشیر له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى شارى كه‌لار به Snnى راگه‌یاند: ماونهوهى پاشماوه و پاشه‌ڕۆى خواردنى هاووڵاتیان له نێو كۆڵان گه‌ڕه‌كه‌كان بۆگه‌نى بووه و مه‌ترى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى لێده‌كرێت.
وتیشى “سه‌ره‌ڕاى نیگه‌رانى هاووڵاتیان كه ئه‌و كۆمپانیایه پێش ماوه‌یه‌كیش چه‌ند ڕۆژێك كاریان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و گرفته به‌رده‌وامه ئه‌وانیش مافى خۆیانه مووچه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام حكوومه‌ت زیاتر له یه‌ك مانگه نه‌یتوانیوه ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر بكات”.
كارمه‌ندانى كۆمپانیاى سه‌گرمه زۆربه‌یان مووچه‌ى مانگانه‌یان 300 هه‌زار دیناره.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









