
ناحیهى خورماڵ سهربه پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە تا ئێستا پارێزگای هەڵەبجە جگە لە چوار ناحیە هیچ قەزایەكی لەسەر نییە، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە سەرجەم رێكارەكانی تایبەت بە قەزاكردنی ناحییەی خورماڵ تەواوبوون و بەڵام نەبوونی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە گرفتە لەبەردەم ئەو پرسەدا، هەرچەندە دەكرێت لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئەو بابەتە یەكلا بكرێتەوە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: هەر لە سەرەتای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەوە دانیشتووانی ناحییەی خورماڵ و ئیدارەی ناحییەكە لە رێگەی كۆكردنەوەی واژۆ داوایانكردووە كە ناحییەكەیان بكرێتە قەزا، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە داواكارییەكانمان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كردووە، چونكە هیچ بەربەستێكی یاسایی و ئیداری نییە كە ناحییەی خورماڵ نەكرێتە قەزا.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە لەلای خۆمانەوە سەرجەم رێكارەكانی بە قەزاكردنی ناحییەی خورماڵمان تەواوكردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئەو پرسە لەكاتی خۆیدا بڕیاری كۆتایی وەرنەگرت، بۆ ئەمەش ئێمە پێشنیارمانكردووە كە تا ئەوكاتەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەستبەكار دەبێت دەكرێت ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدات و لەدەستەڵاتی ئەواندایە، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە سورین لەسەر ئەوەی كە دەبێت سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەرفراوان بكەین هاوكات بە قەزاكردنی خورماڵیش دەبێتە یەكەم قەزای سەر بە پارێزگای هەڵەبجە هەرچەندە لە سەردەمەكانی رابردوودا خورماڵ بۆخۆی قەزا بووە بۆیە لە بەرنامە و پلانی خۆماندا بە قەزاكردنی خورماڵ هەمیشە بەكراوەی دەمێنێتەوە”.
ناحییەی خورماڵ بە یەكێك لە كۆنترین ناحییەكانی سنوورەكە دادەنرێت لە ساڵانی 1860 لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە ناوەكەی گۆِردراوە بۆ گوڵ عەنبەر، بەڵام لە ساڵی 1919 ئینگلیزەكان خورماڵیان كردە ناحییە و ناوەكەی پێشووتریان بۆ گەڕاندەوە، ئێستا ژماری دانیشتووانی ناحییەی خورماڵ زیاد لە 30 هەزار كەس دەبێت و زیاد لە 40 گوند لە خۆ دەگرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









