
پشکنین بۆ خاکی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات دوای چەندین هەوڵی جدی لەسەر ئاشكراكردنی ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كە لەلایەن چەند ناوەندێكی نیودەوڵەتی لەبارەى مانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە ئەنجامدراون دڵنیایان كردوینەتەوە كە ژینگەی هەڵەبجە پاكبووەتەوە لە مەترسییەكانی چەكی كیمیاییەكان، بەڵام هێشتا هیچ پشكنینێك لەسەر هەوای هەڵەبجە ئەنجام نەدراوە.
كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا نوێنەری یەكێتیی ئەوروپامان لەهەرێم ئاگاداركردەوە كە تا ئێستا هیچ رێكخراو كۆمپانیایەك ئەنجامی ئەو پشكنینانەی ئاشكرا نەكردووە كە لەسەر ژینگەی هەڵەبجە ئەنجامدراون، لەسەر كاریگەری مانەوەی چەكە كیمیاییەكان لەسەر ژینگەی هەڵەبجە، هاوكات ناوی ئەو كەس و لایەنانەشمان ئاراستەكردن كە لەوبوارەدا پشكنینیان ئەنجام داوە دواجار بەفەرمی لە یەكێك لە ئەنجامی پشكنیەكان ئاگادار كراوینەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەك لە پشكنینەكان لەلایەن بەشی هایدرۆلۆجی زانكۆی(زولولاند)ی ئەفریقای باشوور و رێكخراوی گڵۆباڵ ڕیلیفی جیهانی و بەشی جیۆلۆجی و جیۆگرافی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاو و خاكی هەڵەبجە ئەنجامدرابون، دواجار لەلایەن نوێنەری یەكیتیی ئەوروپا لەهەرێم راپۆرتیێكی 10 لاپەڕەییان بۆ ناردوین كە بە گوێرەی ناوەڕۆكی ئەنجامەكان هیچ مەترسییەك لەسەر ئاو و خاكی هەڵەبجە نەماوە لەبارەی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئەنجامنەی كە تا ئێستا دەستمان كەوتوون لەسەر كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ئاوخاكی هەڵەبجە بوون كە خۆشبەختانە هیچ مەترسییەكیان لەسەر نەماوە، بەڵام ئەم پشكنینە لەسەر هەوای هەڵەبجە نەكراوە و پێویستیشە لەسەر هەوای هەڵەبجە هەمان پشكنین ئەنجامبدرێت، بۆ ئەومەبەستەش هەوڵی جدی دەدەین لەگەڵ یەكێك لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان لەسەر هەمان ئەم بوارە پشكنین لەسەر هەوای هەڵەبجەش ئەنجام بدات.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









