
ئەبیدال، بارتۆمیۆ و کیکی سیتین
SNN Sport
بە پێی زانیاری راگەیاندنە بە ناوبانگەکانی فەرەنسا، ئیریک ئەبیدال بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، دەیەوێت لۆران بلانکی فەرەنسی و راهێنەری هاونیشتمانی بە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە شوێنی کیکی سیتین دیاری بکات.
رۆژنامەی lequipe |ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە ، لە کاتێکدا کە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری کیکی سیتین ببێت، ئەبیدال دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لۆران بلانک بکات و وەکو جێگرەوەی دیاری بکات.
هەروەها ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات، بلانک هیچ لاریی نیە بۆ یەک ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە واژۆ بکات،کە یانەی بەرشەلۆنە بە نیازی ئەوەیە و دەیەوێت ساڵێک راهێنەرە فەرەنسیەکە وەکو راهێنەر بهێڵێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کیکی سیتین لە ئێستادا لە دۆخێکی قورسدایەو نزیکبووەتەوە لە جێهێشتنی یانەکە، ئەمەش پاش تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لەم دواییەو لەدەستدانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید.
یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە چاوی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانە بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی، کە یاری چوون لە یاریگای سانپاولی ناپۆلی 1-1 تەواو بوو، یاری گەڕانەوە لە 8ی مانگی ئابی داهاتوو لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت، دەبێت یانەی بەرشەلۆنە یاریەکە بباتەوە، یان بە ئەنجامی بە بێ گۆڵ لە یاریگا بێتە دەرەوە.
بلانک کە پێشتر راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بووە، لە وەرزەکانی 2013-2014 شوێنی کارلۆ ئەنچلۆتی گرتەوە، کە ئەمەی دوایی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









