گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 22/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 22/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (22/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- لە راپرسییەکی رۆژنامەی سپۆرت میسی بە باشترین یاریزانی لا لیگا لەم وەرزە دیاری کراوە.
- لە %81ی خوێنەران وای دەبینن میسی باشترینە بە بێ هیچ گومانێک و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش بنزیمە دێت.
- ئانسۆ فاتی باشترین یاریزانی دەرکەوتووە لەم وەرزەی خولەکە.
- ئۆبامیانگ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ نوێ ناکاتەوەو هێشتا چاوەڕوانی ئەوەیە بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
- رابیتەی لالیگا رەتیدەکاتەوە ئەنجامی یارییەکانی هەفتەی کۆتایی خولی یانە پلە دووەکان دووبارە بکاتەوە.

مارکا:
- سەرکەوتنەکانی ریاڵ مەدرید
- لە راپرسییەکی رۆژنامەی مارکا کە زیاتر لە 1،360،000 کەس بەشدارییان کردووە، دەنگ بە یاریزانەکانی زیدان دراوە وەکو باشترین لەم وەرزە.
- باشترین یاریزان بنزیمە بووە.
- باشترین راهێنەر زیدان بووە.
- باشترین گۆڵپارێز کۆرتوا بووە.
- باشترین بەرگریکار رامۆس بووە.
- باشترین یاریزانی هێڵی ناوەند کاسێمێرۆ بووە.
- باشترین هێرشبەر بنزیمە بووە.
- باشترین یاریزانی ئیسپانیا لە خولەکە رامۆس بووە.
- خراپترین گرێبەست لۆکا یۆڤیچ بووە.
- باشترین یاریزانی خوار تەمەنی 21 ساڵی ئۆدیگارد بووە.
- یانەی ئیسپانیۆل خراپترین بووە.
- باشترین گرێبەست ئۆکامپۆسی یاریزانی یانەی سڤییا بووە.
- باشترین یانەی براوە گرانادا بووە کە یانەیەکی ئیلهامبەخش بووە لە خولەکە.

ئاس:
- ڤینسیۆسی کەنار دەریا و یاری مانچستەرسیتی.
- بەرازیلیەکە پشووەکانی لەگەڵ میلیتاوی هاونیشتمانی لە دورگەی ئیبێزا لە ئیسپانیا بەسەر دەبات و زیدان ئەو یاریزانە لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان وەکو یەکلاکەرەوە دەبینێت بۆ هەڵگەڕانەوەی ئەنجامی یاریەکە، کە تێیدا ریاڵ مەدرید یاری چوون 2-1 دۆڕاوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئۆکسجینی خولی یانە پاڵەوانەکان.
- یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی 6 رۆژ لە پشوودایە بۆ ئەوەی پاتریەکەی بارگاوی بکاتەوە، ئەمەش بۆ ئاڵنگاریەکەی دژی یانەی ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- لەوانەیە یانەکانی دیپۆرتیڤۆ و نۆمانسیا بۆ دادگا بانگ بکرێن و رابیتەی لالیگا رەتیدەکاتەوە ئەنجامی یارییەکانی هەفتەی کۆتایی خولی یانە پلە دووەکان دووبارە بکاتەوە.
- مباپی دەرگا لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دادەخات و بۆ وەرزی داهاتوو لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









