
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سەید سادق
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوابەدوای بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكات بە مەبەستی ئاوڕدانەوەی جددی لە كەرتی تەندروستیی سەیدسادق، لەسەر داوای ئیدارەی قەزاكە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی چەند بڕیارێكی گرنگی لە بەرژەوەندی كەرتی تەندروستی سەیدسادق دەركرد.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لە سەر داواكاری قایمقام و چەند جارێك بە نوسراوی فەرمی داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە پێویستە بە زووی ئاوڕی زیاتر لە كەرتی تەندروستیی سەیدسادق بدرێتەوە و پێداویستییە پزیشكیەكانی بۆ دابین بكرێت، دواجار بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی چەند بڕیاڕێكی گرنگی لە بەرژەوەندی قەزاكەمان دەركرد، بەجۆرێك بڕیاردرا بە كردنەوەی هۆڵەكانی نەشتەرگەری و بەشەكانی تری نەخۆشخانەکە لە یەکی ئاب كە بەهۆی كۆرۆناوە داخرابوون، هاوكات بڕیاریشدرا پاداشتی سەرجەم ئەو كارمەندانە بكرێت كە ماندووبوون لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا كە قەزای سەیدسادق بكرێتە ناوەندێكی گەورەی تەندروستی لە رووی ئیدارییەوە گەورە و فراوان بكرێت بۆ خزمەتی تەندروسـتی ناوچەكە، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی ئۆكسجینی ناوەندی بۆ نەخۆشخانەی سەیدسادق دابنرێت”.
لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستیی سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەبەرژەوەندی كەرتی تەندروستی سەیدسادق بڕیاردرا كە پێداویستییەكانی پزیشكی سەنتەری ددانی سەیدسادق و مەڵبەندی تەندروستی كانی پانكە دابینبكرێت و خزمەتی زیاتری كەرتی تەندروستی سەیدسادق بکرێت لەڕووی پزیشكی پسپۆری و كارمەندی پزیشكییەوە.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا 19 كەس لە سنووری قەزای سەیدسادق بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە كە بە زۆرترین گیانلەدەستدان ئەژمار دەكرێت لە سنوورەكەدا.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









