یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین پێکهاتەی خولی ئیسپانیا بڵاودەکاتەوە

میسی و بنزیمە
SNN Sport
پاش تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین پێکهاتەی لالیگای بڵاوکردووەتەوەو وەک دەردەکەوێت یانەی ریاڵ مەدرید کۆنترۆڵی پێکهاتەکەی کردووەو زۆرترین یاریزانی دەبینرێت.
پێکهاتەکە بەمشێوەیە دانراوە:
گۆڵپارێز: کۆرتوا لە ریاڵ مەدرید.
بەرگری:رامۆس لە ریاڵ مەدرید، دییەگۆ کارلۆس لە سڤییا،خیسۆس ناڤاس لە سڤییا،یوری بێرچیچی لە بیلباو.
ناوەڕاست: کاسێمێرۆ لە ریاڵ مەدرید، کازۆرلا لە ڤیاریاڵ، کرۆس لە ریاڵ مەدرید.
هێرشبەران: بنزیمە لە ریاڵ مەدرید، میسی لە بەرشەلۆنە،جێرارد مۆرینۆ لە ڤیاریاڵ.
یانەی ریاڵ مەدرید پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە بوو، بەرشەلۆنە پلەی دووەمی پێبڕاو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و سڤییا لە پلەکانی سێیەم وچوارەم دێن.

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









