بەختیار “لە سەنگەری بەرگری دژی کۆرۆناوە بووە قوربانی کۆرۆنا”

بەختیار عەبدوڵا قورباییەکەی کۆرۆنا
SNN- محەمەد مستەفا
بەختیار عەبدوڵا کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بوو، ئەو بە درێژایی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر شەقامەکان هاوشانی هاوپیشەکانی شەو و رۆژ لەسەر شەقامەکان بوو بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڵام دواجار خۆی بووە قوربانی ڤایرۆسەکە و بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیلەدەستدا.
ئاڤان بەختیار کچی ئەو کارمەندەیە لە باسی چیرۆکی باوکی بۆ SNN وتی: “هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا باوکم بە درێژایی نزیکەی دوو مانگ لەگەڵ هاوپیشەکانی شەو و رۆژ لەسەر شەقامەکان بوو لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و باوەڕیشی وابوو کە ئەم ڤایرۆسه جێگەی مەترسییە و دەبێت خۆتی لێ بپارێزی، هاوکات ئەو زۆربەی کات لە کاتی دەوام و لە شوێنە قەرەباڵغەکان ماسک و دەستکێشی بەکاردەهێنا”.
بەردەوام ئامۆژگاری دەکردین کە خۆمان بپارێزین و ڤایرۆسەکە بە گاڵتە وەرنەگرین
ئاڤان راشیگەیاند: بەردەوام ئامۆژگاری دەکردین کە خۆمان بپارێزین و نابێت بە گاڵتە ڤایرۆسەکە وەربگرین، لە فەیسبووکی تایبەتی خۆشی داوای لە هاووڵاتییان دەکرد کە خۆیان بپارێزن و نابێت ڤایرۆسەکە بە شتێکی کەمبزانن.
بەڵام بە داخەوە لە رۆژی 6 تەمموز باوکی تووشی ڤایرۆسەکە بوو، سەرەتا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کرد و نەیدەهێشت هیچ کەسێک بیبینێت و تەنانەت رێگەی نەدەدا منداڵەکانی خۆشی سەردانی بکەن لە ژوورەکەی خۆیدا .
بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبووبێت بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا
ئاڤان بەختیار باسی لەوەشکرد: دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە دووجار پلازمای خوێنی رزگاربووانی ڤایرۆسەکەی پێدرا، بەڵام بەداخەوە دوای 17 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە دواجار گیانیلەدەستدا بێ ئەوەی خۆی هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبووبێت.
ئاڤان داواکارە لە هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و گاڵتە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و ڤایرۆسەکە نەکەن چونکە ڤایرۆسەکە بوونی هەیە و هەڕەشەیەکی جدیە لەسەر تەندروسی هاووڵاتییان.
بەختیار عەبدوڵا دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای قەزای ڕانیە بوو تەمەنی 46 ساڵ بوو باوکی سێ کچ و کوڕێک بوو رۆژی 18ی تەمووز لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا .
دوو پۆستی بەختیار عەبدوڵا لە فەیسبووک لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆ و ئامۆژگاری هاووڵاتییان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە:


شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









