
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى رایگەیاند :”بڕیاره له 1ى ئاب ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه به‌ڵام ئێمه داوامان له وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و ئه‌وقاف و ناوخۆ كردووه مزگه‌وته‌كان بۆ جه‌ژنى قوبان بكرێنه‌وه تاوه‌كو نوێژ خوێنان بتوانن مه‌راسیمى جه‌ژنى قوربان له مزگه‌وتاندا ئه‌نجام بده‌ن”.
ئه‌حمه‌د شافیعى ئه‌ندامى یه‌كێتیى زانایانى ئیسلامى به SNNى راگه‌یاند :” موسڵمانان ساڵانه دوو جه‌ژنى فه‌رمیان هه‌یه ئه‌ویش جه‌ژنى قوربان و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه ساڵانه له‌و دوو بۆنه‌دا مه‌راسیمى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه جه‌ژنى قوربان و حاجیانن هیچ یوهندییهكان پێكه‌وه نییه چونكه حاجى له فه‌ریزه به‌جێهێنانى حه‌جه كاتێك جه‌ژن ده‌كرێت”.
وتیشى” ئه‌و كه‌سه‌شى ده‌ڵێت به هۆى نه‌بوونى حاجیه‌وه ئه‌مساڵ مه‌راسیمى جه‌ژن ناكرێت، پێمانوایە هه‌ڵه‌یە ئه‌و دوو شته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان نییه، له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان زیاتر له 3 ساڵ حاجیانى كوردستان نه‌یانده‌توانى سه‌فه‌رى حه‌ج بكه‌ن و هه‌موو مه‌راسیمه‌كانى جه‌ژنیش وه‌ك خۆى ئه‌نجام ده‌درا”.
له باره‌ى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كانه‌وه ئه‌حمه‌د شافیعى وتى “تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ى راگه‌یه‌ندراوه به فه‌رمى بۆ جه‌ژنى قوربان هیچ مه‌راسیمێك به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵام ئێمه داوامان له وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و ئه‌وقاف و ناوخۆ كردووه مزگه‌وته‌كان بۆ جه‌ژنى قوربان بكرێنه‌وه تاوه‌كو نوێژخوێنان بتوانن مه‌راسیمى جه‌ژنى قوربان له مزگەوتەکاندا ئه‌نجامبده‌ن تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتووه له‌و باره‌یه‌وه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









