
کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 361 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 258 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 80 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” 2 هه‌زار و 361 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “80 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 258 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 102 هه‌زار و 226 كه‌س تووشبوون، 69 هه‌زار و 405 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 375 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 4 هه‌زار و 122 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









