حكومه‌تى هه‌رێم مه‌رجى بۆ به‌غدا داناوه و نامه‌یه‌كى ئاراسته كردووه

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندیی نامه‌یه‌كیان ئاڵوگۆڕ كردووه له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه داراییه‌كانى نێوانیان، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم به روونى ئه‌وه‌ى به به‌غدا وتووه كه ئاماده‌نین ته‌واوى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و نه‌وت راده‌ست بكه‌ن”.
حه‌سه‌ن ئاڵى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز به میدیا عێراقییه‌كانى راگه‌یاندووه: “حكومه‌تى هه‌رێم نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌غدا كردووه زانیارى ته‌واوه‌تى پێداوه له‌باره‌ى مه‌رج و چۆنیه‌تى راده‌ستكردنى نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان له به‌رامبه‌ر ناردنى مووچه، له ئێستاشدا وهفدى حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامیان بداته‌وه دووباره بڕۆن بۆ به‌غدا”.
ئاماده‌نین نه‌وتى هه‌رێم و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ناردنى 600 ملیار دینار
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر راده‌ستكردنى نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان وتووشیه‌تى: “حكومه‌تى هه‌رێم زۆر به روونى به‌غداى له‌وه دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌نین نه‌وتى هه‌رێم و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ناردنى 600 ملیار دینارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ى مانگانه”.
له‌باره‌ى ئه‌و مه‌رجه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم پێى رازییه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “مه‌رجه‌كه‌ى ئه‌وه بووه داهاتى نه‌وت و 50٪ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكرێت له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى عێراق به‌ڵێن بدات ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم زیاترى بكات و شایسته‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش بخاته ئه‌ستۆى خۆى”.
پێشتر جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندبوو: “حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌نديى رێكبكه‌وێت”.
مه‌رج و داواكارییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندیی به‌غدا له كاتێكدایه تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى شوباتى دابه‌شكردووه، ئه‌مڕۆش سه‌ركۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گومرگ و خاڵە سنوورییەكان بۆمان دەركەوت حكومەت و وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەكیان لەبەردەستدانییە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مووچەی ئەم مانگە (مووچه‌ى مانگى ئازار)”.
نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه
هاوكات نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه له ئێستادا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به 43 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به مانگه‌كانى ئازار و نیسان و ئایار و حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ بهرزبووهنهوهیهكى به‌رچاوه، چونكه نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت پێشتر 20 دۆلار بوو .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
25 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
58 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
25 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
58 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








