بازرگانی جیهانی زیانی گەورەی پێدەگات و کۆرۆنا لە داهاتوودا خراپتری بەدەستەوەیە

بازرگانی جیهانی
SNN
رێکخراوی بازرگانی جیهانی لە راپۆرتی نیوەی ساڵیدا رایگەیاند: کە ڤایرۆسی کۆرۆنا گورزی کوشندەی لە کەرتی بازرگانی جیهانی داوە وا پێدەچێت ئەوەی بەڕێگەوەبێت خراپتربێت لەوەی کە بەسەر بازرگانی جیهانیدا هاتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە خواست لەسەر دەمامک و دەستکێش و دەرمان و ئامێرە پزیشکییەکان کەمبوونەتەوە وەک لە سەرەتای 2020دا خواست لەسەری زۆر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا کەرتە گەورەکانی وەک بازرگانی نەوت و ئاڵتوون و ئەلیکترۆنیات و فرۆکەوانی لە جیهاندا خەریکە وردە وردە پەرە دەسەنێتەوە، بەڵام نازانین لە چەند مانگی داهاتوودا چیمان بەسەردێت و بەهۆی کۆرۆناوە.
“کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر بازرگانی وڵاتان هەیە”
رۆبێرتۆ ئیزفیدۆ؛ بەڕێوەبەری رێکخراوی بازرگانی جیهانی رایگەیاند: “لەکاتی پێشکەشکردنی راپۆرتی وڵاتانی بەشدار لە رێکخراوی بازرگانی جیهاندا کە ژمارەیان 164 وڵاتە بۆمان دەرکەوت، کە کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر بازرگانی وڵاتان هەیە بەهۆی ئەو رێکارە توندانەی کە گرتوویانەتە بەر لە کارگەکان و ناوچە پیشەسازییەکاندا، لەو بڕوایەداین کە زیانەکان لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام بێت و کەرتی ئابووری و بازرگانی جیهانی دۆخی بەمزوانە نەیەتەوە سەر خۆی”.
“بازرگانی جیهانی بە ڕێژەی 18% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە”
رێکخراوی بازرگانی جیهانی رایگەیاند: لە شەش مانگی سەرەتای 2020دا بازرگانی جیهانی بەڕێژەی 18% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، کە ئەمە ئامارێکی مەترسیدارە و وا پێشبینی دەکرێت بەردەوامیش بێت تا ئەو کاتەی کەرتە پیشەسازییە گەورەکانی وڵاتان دەکەونەوە سەر پێی خۆیان و بازرگانی لەنێوان وڵاتاندا دووبارە دەستپێدەکاتەوە.
“3.8 تریلیۆن دۆلار زیان بەر بازرگانی جیهانی کەوتووە”
بەهۆی کۆرۆناوە تا ئێستا بە شێوەیەکی گشتی کەرتی ئابووری و بازرگانی جیهانی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 3.8 تریلیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە و وا پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە تا کۆتایی 2020 بگاتە 5.7 تریلیۆن دۆلار، کە ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە لە زیان کەوتن بە بازرگانی جیهانی.
“147 ملیۆن هاووڵاتی بەهۆی کۆرۆناوە بێکاربوون”
توێژەرانی زانکۆی سیدنی ئوستوڕاڵی لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکەن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 174 ملیۆن هاووڵاتی لە جیهاندا کارەکانیان لەدەستداوە کە ئەمە ژمارەییەکی پێوانەیە تا ئێستا تۆمار کرابێت لە جیهاندا، کە کۆی مووچەکانیان بە نزیکەی دەگاتە 2.1 تریلیۆن دۆلار.
لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات “ئەوان هیوادارن دووبارە کەرتەکانی بازرگانی لە جیهاندا بکەوێتەوە کار و پەیوەندی بازرگانی لە نێوان وڵاتاندا دووبارە دەستپێبکاتەوە، بە تایبەت کەرتەکانی پیشەسازی قورس و ئۆتۆمبێل و نەوت و کەرتی فڕۆکەوانی و ئاڵتوون و بازرگانییەکانی خۆراک و دەرمان، کە ئەم کەرتانە راستەوخۆ کاریگەرییان دەبێت لەسەر بووژاندنەوەی بازرگانی جیهانی”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








