لە سبەینێوە مزگەوتەکان دەکرێنەوە، بەڵام نوێژی هەینی و جەژنی تێدا ناکرێت

SNN- هەوراز ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە سبەینێوە دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە.
فەرەیدون غەریب بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لە سبەینێوە بە فەرمی دەرگای سەرجەم مزگەوتەكانی شاری سلێمانی بۆ نوێژە فەرزەكان بە ڕووی نوێژخوێناندا دەكرێنەوە، بەڵام نوێژی هەینی ئەنجام نادرێت .
وتیشی ” بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف نوێژی جەژن لە هیچ مزگەوتێك ئەنجام نادرێت، ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دەرگای بەشێك لە مزگەوتەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كرانەوە و نوێژی هەینی-ش لە چەند مزگەوتێك ئەنجام دران”.
روونیشی کردەوە: ” ئەگەر هەیە لە چەند مزگەوتێکی دیاریکراوی شاری سلێمانی نوێژی جەژن ئەنجامبدرێت، بەڵام رێگە بەسەرجەم مزگەوتەکان نادەین نوێژی جەژنی تێدا بکرێت، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی جەژنی قوربان مزگەوتەکان بە تەواوی دەکرێنەوە بە رووی نوێژخوێناندا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









