پێشبینی دەکرێت داهاتی کەرتی گەشتیاری تورکیا بۆ ٢٥ ملیار دۆلار دابەزێت

سەرۆکی یەکێک لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری گەشتیاری لە تورکیا رایگه‌یاند: کۆرۆنا زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری گەیاندووە، ده‌شڵێت: پێشبینى ده‌كه‌ین به‌هۆى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه كه‌رتى گه‌شتیارى ببوژێته‌وه”.
ڕەمەزان باجەر، سەرۆکی کۆمپانیای دیجیتاڵی و گەشتیاری (CRM)ى تورکیا بە ئاژانسی ئەنادوڵو-ی وڵاته‌كه‌ى راگەیاندووە: “گەشتیارانی ناوخۆیی تورکیا رێگریانکردووە لەوەی بەهۆی کۆرۆناوە کەرتی گەشتیاری وڵاتەکە پەکبخرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه و تووشى داكشان بووه”.
وتیشى: “پێشبینی دەکرێت بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە لە مانگی ئایار دا، جارێکی دیکە کەرتی گەشتیاری ببوژێتەوە”.
تا ئێستا زیاتر لە 122 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارکراوە، وەستانى گەشتە ئاسمانییەکانی بەشێک لە وڵاتان بۆ تورکیا بەوهۆیەوە زیانی بە کەرتی گەشتیاری وڵاتەکە گەیاندووە.
سەرۆکی کۆمپانیای دیجیتاڵی و گەشتیاری (CRM) ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “پێشبینی دەکه‌م داهاتی کەرتی گەشتیاری لەمساڵدا بۆ 25 ملیار دۆلار دابەزێت، لەکاتێکدا داهاتی کەرتی گەشتیاری تورکیا ساڵی رابردوو 34 ملیار و 500 هەزار دۆلار بووه”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









