
مباپی
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌ره‌وپێشچوونێكی سه‌رنجڕاكێشیان له دۆسێی كیلیان مباپی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان فەره‌نسی ئاشكراكرد ، له سایه‌ی ئاره‌زووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له بردنی ئه‌و یاریزانه بۆ ریزه‌كانی .
گرێبه‌ستی مباپی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان له هاوینی 2022 ته‌واو ده‌بێت ، تا ئێستا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی پاڵه‌وانی فه‌ره‌نسا له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه شكستی هێناوه .
ریاڵ مه‌درید ئاره‌زوو ده‌كات به په‌لكێشكردنی ئه‌و یاریزانه بۆ پێكهاته‌كه‌ی ، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه داراییه كه ڤایرۆسی كورۆنا هۆكاری بووه هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان به فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ، هۆكاربوون له دواخستنی بۆندهكەی مباپی به كردار بۆ هاوینی 2021 .
پێگه‌ی ” دیفێنسا سەنتراڵ “ی ئیسپانی له راپۆرتێكی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه و وتی” فلۆرنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید 180 ملیۆن یۆرۆی خسته‌ڕوو بۆ كڕینی مباپی له وه‌رزی رابردوودا ، به‌ڵام ئۆفەرهكهی ره‌زامه‌ندی به‌ده‌ست نه‌هێناوە له لایه‌ن به‌رپرسانی پاریس سان جێرمان” .
هه‌روه‌ها وتی ” بابه‌تی فرۆشتنی له میركاتۆی هاوینی داهاتوو بووەته نیمچه ئەستەم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تازه‌یه له بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان دەیانه‌وێت 3 ئه‌ستێره‌یان له ریاڵ مه‌درید ده‌ستبكه‌وێت له میانی وتوێژه‌كان كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌كه له ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت”
پێگه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یاریزانانه‌ی ئیداره‌ی پاریس سان جێرمان ده‌یەوێت بیخاته نێو بۆنده ئاڵوگۆڕیهكهی تایبه‌ت به مباپی، بریتین له گۆڵپارێزی به‌لجیكی تیبۆ كۆرتوا و به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی رافایل ڤاران و هێرشبه‌ری به‌رازیلی ڤینسیۆس جۆنیۆر.
پێگه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه داواكارییه‌كانی پاریس سان جێرمان وه‌كو ههژاندێكی ته‌قیوو بوو بۆ ریاڵ مه‌درید ، چونكه ئه‌و سێ یاریزانه له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی زینه‌دین زیدانن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ده‌ستبه‌رداری هه‌ر یه‌كێكیان ببێت ، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی ئەستەمە به‌پێی بۆچوونی پێگه‌كه “.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خسته روو كه زیدان ماوه‌ی وه‌ستانی تۆپی پێی ئێستای قۆسته‌وه له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مباپی و هه‌ردوولا په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك رێخۆشكردنێك بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ یانه‌ی شاهانه له نزیك كاتی فه‌راهه‌م كراودا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









