
کازمی و خامنەئی
SNN
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی بڵاویکردووەتەوە، مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران دوو داواکاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەی رەتکردووەتەوە کە یەکێکیان پەیوەستبووە بە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێراندا.
بە گوێرەی ئەو رۆژنامەیە، عەلی خامنەیی داوای لە كازمی كردووە، عێراق بە دۆلار پارەی كارەبا و گازی سروشتی ئێران بداتەوە کە عێراق لە ئێرانی دەكڕێت، چونكە ئێران زۆر پێویستی بە دۆلار هەیە بۆ بانكە چینییەكان و مستەفا كازمیش ئەوەی رەتكردووەتەوە و سوور بووە لەسەر ئەوەی پارەكە بە پارەی عێراقی یاخود ئێرانی بدرێت ئەوەش بۆ ئەوەی سزاكانی ئەمریكا پێشێلنەکات.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئەوەی نوسیووە: لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و رابەری باڵای ئێراندا گرژی دروستبووە بەهۆی ئەوەی ئێران نەیتوانیووە کازمی بە داواکارییەکەی قایلبکات.
هەر بەپێی رۆژنامەكە كە لە زاری سەرچاوەیەكەوە وەریگرتووە، داواكاری دووەمیش ئەوەبووە، مستەفا كازمی لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئیراندا کۆببێتەوە بەڵام كازمی ئەو داواكاریەشی رەتكردووەتەوە.
21ی تەمموز، کازمی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران و عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێراندا کۆبووەوە، لەدوای کۆبوونەوەکەشی لەگەڵ روحانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا جەختی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە کردەوە و وتی: “رێگەنادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









