
میسی و خۆرخێی باوکی
SNN Sport
بە ناوبانگترین رۆژنامەی وەرزشی ئیتاڵیا هەواڵی چوونی میسی بۆ یانەی ئینتەرمیلان بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە گەورەیە لە لایەن یانەی ئینتەرمیلانەوە کارێکی ئەستەم نیە و لەوانەیە رووبدات.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لەوانەیە چوونی میسی بۆ یانەی ئینتەرمیلان رووبدات، سۆنینگی خاوەنی یانە ئیتاڵیەکە ئامادەی پەلاماردانێکی درێژە بۆ گواستنەوەی میسی، باوکی ئەم یاریزانە سەرکردایەتی رێگاکە دەکات، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دەتوانێت لەمساڵدا خۆی لە دەستی یانەی بەرشەلۆنە رزگار بکات و ئەو یانەیە جێبهێڵێت.
هەروەها رۆژنامەکانی ئیتاڵیا دووپاتی دەکەنەوە خۆرخێ میسی، باوکی ئەم ئەستێرەیە ، دوێنێ هەینی لە وڵاتی ئیتاڵیا بینراوەو رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن بە شوێنی خانوودا گەڕاوە تا بیکڕێت.
ئەمە لە کاتێکدایە میسی لە لێدوانەکانی پێشوویدا رایگەیاندووە، پەیوەستە بەو گرێبەستەی کە لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیەتی و ئامادەیی نیشانداوە نوێی بکاتەوەو لەو یانە کەتەلۆنییە زیاتر بمێنێتەوە.
میسی تەمەن 33 ساڵ تا حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە،بەڵام لە ئێستادا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راگرتووە، ئەمەش بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە.
میسی ئەم وەرزە توانی 25 گۆڵ لە خولی ئیسپانیا تۆماربکات و ببێتە گۆڵکار، بەڵام یانەکەی نازناوی لالیگای بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید لە دەستدا.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








